تشرینی دووه‌م 27, 2022 23:48 Asia/Tehran
  • ناکۆکی بەرەو نێو سوپای ئیسرائیلیش تەشەنە دەستێنێ

وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی نیگەرانیی خۆی لە بارەی تەشەنەسەندنی دووبەرەکی و ناکۆکیەکانی ئەم ڕژیمە بەرەو نێو سوپاش دەربڕی.

سوپای زایۆنی باسی هەڵپەساردنی چالاکیی ٥ سەربازی زایۆنیی کرد دوابەدوای ھەڵکوتانە سەر چالاکوانێکی چەپی زایۆنی لە شاری «ئەلخەلیل» لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا.

«ئاڤیڤ کۆخاوی» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای زایۆنی لە پەیامێکدا بۆ سەربازانی ئەم ڕژیمە وتی: بەداخەوە لەم دواییانەدا چەندین جار توندوتیژی و بەکارهێنانی هێزمان لە دژی ئیسرائیلییەکان بینیوە و ئەم توندوتیژییە هەم زارەکی بووە و هەمیش فیزیایی.

پەیامەکەی «کوخاوی» بووە هۆی تووڕەیی «ئیتمار بن گوێر» وەزیری  ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی و وتی کە داوای ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم پرسە دەکات.

بن گوێر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی زایۆنیستیی «یەدیوت ئاحارانۆت» وتی:پشتیوانی  نەکردن لە لەشکرییەکان مەحاڵە.

ڕۆژنامەی زایۆنیستی «یەدیوت ئاحارانۆت» لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی، «بینی گانتز»، وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی، لە وەڵامی ئەو ناکۆکییانەدا، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، دڵنیام کە فەرماندەکان مامەڵە لەگەڵ هەر لادانێک دەکەن و ناھێڵن سیاسەت کنە بکاتە نێوسوپاوە.

وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی نیگەرانی خۆی دەربڕی و وتی: نابێ ڕێگە بدرێت ناکۆکی و دووبەرەکی ناوخۆیی لە نێوان ئیسرائیلییەکان بچێتە نێو سوپاوە.

سەرپەیڤ