کانونی دوھەم 14, 2023 15:17 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان تەوەری وتووێژی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا»

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر لە ئێران، لەم دیدارەدا کە «موجتەبا ئەمانی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان و شاندەکەی یاوەری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئامادەی بوون، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەت لوبنان و فەلەستینیان تاوتوێ کرد.

هەروەھا لەم دیدارەدا هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی و خۆسازدانی تەوەرەی خۆڕاگری له بەرامبەر ڕووداو و پێشهاته نوێیەکانی ناوچەکەو نێودەوڵەتی تاوتوێ و ئاڵوگۆڕ کرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی لوبنانی کردووە، لەگەڵ گەییشتنی بۆ ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان بە ئامانجی ڕاوێژی دوولایەنە، ناوچەیی و نێونەتەوەیی  پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی فەلەستین، سەردانی بەیروتی کردووە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتوویەتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەوپەڕی ھێزەوە پاڵپشتی لە گەل و حکومەت و سوپا و خۆڕاگریی لە لوبنان بەردەوام دەکات.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران ڕاشیگەیاند: بانگهێشتی هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی لوبنان دەکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و تەواوکردنی پرۆسەی سیاسی لە ڕێگەی دیالۆگ و ڕێککەوتنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە: ڕەوته سیاسییه جیاوازەکان له لوبنان بە لێھاتوویی و به بێ هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی سەرۆکی نوێی وڵات دیاری دەکەن.

یاسادانەرانی لوبنان تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنی جێگرەوەی «میشێل عەون» دوای کۆتایی هاتنی ماوەی شەش ساڵەی سەرۆکایەتی کردنی بەسەر لوبناندا و دیارە ئەمەش نیگەرانییەکانی لەبارەی توندبوونەوەی قەیرانی سیاسی لە لوبنان وروژاندووە.

سەرپەیڤ