کانونی دوھەم 22, 2023 22:27 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵای یەمەن: پێویستە موسڵمانان وەڵامێکی لێبڕاوانە بدەنەوە بە کردەوەی دوژمنکارانەی دژی پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان

مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن داوای لە موسڵمانانی جیهان کرد کە وەڵامێکی لێبڕاوانە بدەنەوە بە کردەوەی دوژمنکارانەی دژی پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلمەسیرە، مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سویید ئیدانە دەکەین و بە کردەوەیەکی دوژمنکارانە لە دژی ئیسلام و موسڵمانانی دەزانین.

ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی لەوەش کردەوە کە کردەوەی دوژمنکارانە بەرامبەر بە  پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان ئەوپەڕی فەشەل ھێنانی ئەخلاقی و سیاسیی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا نیشان دەدات.

ئەنساروڵڵای یەمەن حکومەتی سوییدی بە بەرپرسیار زانی لە دەرئەنجامەکانی سوکایەتیکردن بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان و ڕایگەیاند کە، ئەم کارە دوژمنکارانەیە سیمای نابەرپرسانەی حکومەتێک نیشان دەدات کە ڕێگە بەو جۆرە کارانە دەدات.

سەرپەیڤ