ئادار 07, 2023 13:11 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسرووڵڵا: ڕووداوەکانی ئێستا، پیشاندەری کۆتایی هاتنی ڕژێمی زایۆنییە

بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دووشەممە وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: هەموو بەڵگەکان پیشاندەری ئەوەن کە ڕژێمی زایۆنی لە دواهەناسەکانی نزیک بۆتەوە.

سەید حەسەن نەسرووڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، لە دەسپێکی وتارەکەیدا، بە پیرۆزبایی کردنی جەژنەکانی مانگی شەعبان راشکاوانە ڕایگەیاند؛ دەسکەوتەکانی گیانبازانی خۆڕاگری تەنانەت پاش کۆتایی هاتنی شەڕیش هەر بەردەوامە؛ لەگەڵ ئەوەیش کە ئێمە لەگەڵ کێشە و گرفتەکانی یەخسیرانیش ئاشناین و لەبیریان ناکەین.

نەسرووڵلا پاشان باسی فەلەستینی هێنایە ئاراوە و جەختی کرد: هەموو ئۆمەتی ئیسلامی دەبێ دژ بە ڕژێمی زایۆنی ڕاوەستن و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بکەن و هەموو ئەوەی تائیستا ڕوویداوە نیشانی کۆتایی هاتنی ڕژێمی زایۆنییە و هەموو ئەو بڕیارانەی کە ڕژێمی زایۆنی دەیدات، تەنیا  ویست  و ورە، ئیمان و جوامێری گەلی فەلەستین  زیاتر دەکات بۆ ئەنجام دانی هەڵمەتی شەهادەتخوزانەی زیاتر دژ بە ئیسراییل و بەرەی خۆراگری، ئەمڕۆ لە سنورەکان، خاک و دەریای ئێمە داکۆکی دەکات و تەنیا کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا، پشتیوانیان لە هێزی پێشپێگرانەی دژ بە ئیسراییل کرد و هەر لەبەر ئەوەیش ئەم دوو وڵاتە وەبەر شاڵاوی دوژمنایەتی کەوتن.

حەسەن نەسرووڵڵا دیاری کرانی سنووری دەریایی بە دەسکەوتێکی مێژوویی و گرینگ زانی و وتیشی: ڕێککەوتن لە سەر سنووری دەریایی بە مانای ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی نییە و ئێمە لە یەک بست خاک یان تەنیا یەک دڵۆپ ئاوی لوبنان پاشگەز نابینەوە و بێتوو بۆ هەڵینجاندنی گاز و نەوت کەمتەرخەمی و دواکەوتنێک ببینین، ئەوا دواهاتەکانی بەرۆکی دوژمنی ئیسراییلی دەگرێتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە بۆشایی دەسەڵاتی سەرۆک کۆمارەتی لە لوبنانیش وتی: سەبارەت بە مەسەلەی سەرۆک کۆمارەتی، بڕیاردان تەواو لە دەستی ئێمەدایە و چاوەڕێی دەرەوە نین و شتێکیش بە ناوی بەربژاری حیزبووڵلامان نییە؛ ئێمەیش دانوستان لەگەڵ هاوپەیمانانمان دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی پشتیوانی بکەین لە بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆماری و شەو و ڕۆژ لە هەوڵداین بۆ ئەوەی هەرچی خێراتر سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێ.

سەرپەیڤ