نیسان 17, 2023 16:26 Asia/Tehran
  • دوای مانگێک پەک کەوتن دادگاییکردنی ناتانیاهۆ دەست پێ دەکاتەوە

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، دوای مانگێک پەک کەوتن، ئەمڕۆ دەست پێ دەکاتەوە.

ڕۆژی ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩، سێ دۆسیەی گەندەڵی بە ناوەکانی «١٠٠٠»، «٢٠٠٠» و «٤٠٠٠» دژی ناتانیاهۆ کرانەوە و تا ئێستا ٤٠ شایەتحاڵ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا شایەتییان لە سەر دۆسیەکانی ناتانیاهۆ داوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگاکەی ناتانیاھۆ ئەفسەرێکی پۆلیسی ئیسرائیل دان بەوەدا بنێت کە سەرپەرشتیی لێکۆڵینەوەی دوو نمونە لەو سێ نمونەیەی دۆسیەکەی نەتانیاهۆی کردووە.

ھەروەھا بڕیاریشە بەم زووانە «ئاری هارۆ»، سەرۆکی پێشووی نووسینگەی ناتانیاهۆ، «یائیر لاپید» سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن؛ «تزیپی لیڤنی» وەزیری پێشووی دادو «گیلعاد ئەردان» وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانیش بەم نزیکانە لە کۆبوونەوەی دادگاکەی ناتانیاهۆ شایەتی بدەن.

ناتانیاهۆ لە دوو دۆسیەدا تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵیی لەسەرەو لە دۆسیەی بەناو «٤٠٠٠»یشدا بە ساختەکاری و دانی بەرتیل بە خاوەنی کۆمپانیایەکی بەدالە تۆمەتبارە.

سەرپەیڤ