ته‌مووز 26, 2023 16:21 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی بەرپرسی کاروباری سویید لە مەنامە بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین، ڕۆژی سێشەممەی دوابەدوای سوکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز لەم وڵاتە، بەرپرسی کاروباری سویدی لە شاری مەنامە بانگ کرد.

به پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ڕایگەیاند که ئەم کردارە له سوییددا پێشێلکردنی بنەماو کۆنوانسیۆن و یاسا نێودەوڵەتییەکان له نێویاندا بڕیارنامەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤە که هەر چەشنە داخوازییەک بۆ بڵاوکردنەوەی ڕق و کینەی ئایینی ئیدانە دەکات، که خۆی لە خۆی دا هاندان بۆ ڕەگەزپەرستی و دوژمنایەتی و توندوتیژی بێت.

شەوی شەممەی ڕابردوو ئیماراتیش بەرپرسی کاروباری باڵوێزخانەی سویید لەم وڵاتەی بانگ کرد ھەتا نامەی ناڕەزایەتی ئەبوزەبی لەبەر دەرکردنی مۆڵەتی سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی بداتێ.

دوابەدوای سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە سویید و دانیمارک، بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی بەپەلەی ئۆنلاینی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ