تشرینی دووه‌م 12, 2023 14:10 Asia/Tehran

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمنی زایۆنی دیسان وەک ڕابردوو لە ھەڵسەنگاندندا توشی ھەڵە ھاتووە، وتیشی: جەماوەری لوبنان زیاتر پابەند بوونە بە خۆڕاگری.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە وادیارە زایۆنییەکان لە کوشت و بڕو ئاوارەکردن و کاولکاری و تێکدانی ماڵەکانی خەڵکی فەلەستین لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا ، ھیچ پەندێکیان وەرنەگرتووە، وتیشی: دەرئەنجامی ئەو کردەوانە بوو بە چی ؟ ئایا گەلی فەلەستین وازی لە خۆڕاگری هێنا؟ بەپێچەوانەوە ئەم خۆڕاگری و ئیرادە و کولتوورە، نەوە لە دوای نەوە، بەهێزتر بوو، تا ئەمساڵ و لە باھۆزی ئەقسادا گەییشتە بەرزترین ئاست. ناوبراو وتیشی: ڕژێمی زایۆنی بە شێوەیەکی ئاشکراو ئابڕووبەرانە ھێرش دەکاتە سەر کەرتی غەززە.

وتیشی:دڕندەکاریی ئیسرائیل لە کەرتی غەززەش کەم نەبووەتەوە، بەڵکو ڕۆژانە لە زیادبووندایە. ئەم هێرشانە نیشانەی خووخدەی تۆڵەکردنەوەی دڕندانەی زایۆنیستی نیشان دەدەن کە هیچ سنوورێک ناناسێت.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە دوژمنی زایۆنی دیسان وەک ڕابردوو  لە ھەڵسەنگاندندا توشی ھەڵە ھاتووە،وتیشی: جەماوەری لوبنان زیاتر پابەند بوونە بە خۆڕاگری. بەداخەوە بەشێک لە میدیا و نووسەرانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی بە ئەنقەست و بەھەڵە لە پێناو ئەم ئامانجەی زایۆنییەکاندا هەنگاو ھەڵدەگرن.

وتیشی : لە ئێستادا ئەو لایەنەی کە دەبێ ھیوابڕاو ببێت ئیسرائیلە؛ پێویستە ئیسرائیل بزانێت کە لە تەرمی شەهیدانی غەززەو لوبنان نەوەی تازەی خۆڕاگری سەرهەڵدەدەن کە زۆر زیاترپابەند دەبن بە خەباتی دژی ئەم داگیرکەرە و لەناوبردنی و بێ گومان ئەوە خوێنی شەهیدانە کە بەرپەرچی  دوژمنان دەداتەوە.

سەرپەیڤ