سکرتێری گشتی حێزبوڵڵای لوبنان: دڕندەکاریی زایۆنیستەکان لە غەزە ویژدانی مرۆڤایەتی ڕۆژئاوای بێدار کردووەتەوه
سکرتێری گشتی حێزبوڵڵای لوبنان وتی دڕندەکاریی گەورەو دەگمەنی زایۆنیستەکان لە غەزە ویژدانی مرۆڤایەتی ڕۆژئاوای وەخەبەر هێنا.
سەید حەسەن نەسروڵڵا لەمیانەی ڕێوڕەسمی دووهەمین شەوی موحیڕەمولحەڕام دا وتی ئەو کەسانەی کە دڕندەکاریەکانی غەزە پشتگوێ دەخەن دڵکوێرن.
ناوبراو دیسانەوە پێداگری کرد لەسەر سووربوونی حیزبوڵڵا بۆ لایەنگری لە غەزەو گەلی فەلەستین و وتی کە ئەو گروپە هەر لەبەر ئەو هۆیە چوە نێو هەڵمەتی باهۆزی ئەقساوە.
نەسروڵڵا وتی لەهەموو ئەندامەکانمان دەبیستین کە دەڵێن شوێن و ثێگەمان ڕەوایەو هەر بۆیە ئامادەی شەڕین.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەشی دا باسی هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقساو شەڕی حێزبوڵڵاو ڕژیمی زایۆنیستی کردو وتی ئێمە ئەمساڵ لەنێو دڵی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساداین.
نەسروڵڵا وتی: کەوشەنی شەڕو ئەگەری لێکەوتەکانی بۆتە هۆی ئەوەی کە لەلایەنی دەرونیەوە ڕێوڕەسمی ئەمساڵ لە ساڵانی پێشوو جیاواز بێ.