نەسروڵڵا: هەر بەڕاستی جیهانی عەرەب و موسوڵمان هیچی لەدەست نایە بۆ لایەنگری لە غەزە
سکرتێری گشتی حێزبوڵڵای لوبنان لەمیانەی ڕێوڕەسمی عاشورایی شەوی ڕابردوو وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەر موسوڵمانێکی هزرمەند لەسەر غەزە پرسیاری لێدەکرێ وتی ئاخۆ هەر بەڕاستی جیهانی عەرەب و موسوڵمان هێچی لەدەست نایە بۆ لایەنگری لە غەزە؟
"سەیدحەسەن نەسروڵڵا"ی سکرتێری گشتی حێزبوڵڵای لوبنان، لە دەسپێکی ئەو ڕێوڕەسمەدا وتی شەڕگەکانی پاڵپشتی لوبنان و یەمەن و عێراق و لایەنگری سیاسی بۆوێنە لە سوریاو ئێران وێنەیەکی شادمان لەبەرامبەر وێنەی خەمناک لە هەڵوێستی جیهانی عەرەب و ئیسلام لەهەمبەر غەزە بەدیار دەخا.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە گرینگە زۆرینە نیە بەڵکوو گەڕانە بەدوای حەقیقەت دا، بەڵام چ بە زۆرینە یان کەمینە ئەگە زۆرینەی جیهان لەبەرامبەر لایەنگری لە غەزە بێدەنگەو پاڵپشتی دەکەن لە ڕژیمی زایۆنیست ئەوە بە واتای دروستی ئەو کارە نیە.
لەزمان ماڵپەڕی هەواڵدەری عەهدەوە سکرتێری گشتی حێزبوڵڵای لوبنان بەڕاشکاوی وتی چەندین هەفتەیە کە هیچ یارمەتیەکی مرۆیی بەڕێ نەکراوەتە غەزەو مەترسی سەرهەڵدانی قاتوقڕی و نەخۆشی درمی"یش لەئارادایە.
ئەرتەشی زایۆنیست بێ ڕەوشتترین ئەرتەشی دنیایەو ڕاستیەکەی خەریکە خۆ بەدیار دەخا.
سکرتێری گشتی حێزبوڵڵای لوبنان لەدرێژەی گوتارەکەیڤ دا وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەر موسوڵمانێکی هزرمەند لەسەر غەزە پرسیاری لێدەکرێ وتیشی ئاخۆ هەر بەڕاستی جیهانی عەرەب و موسوڵمان هێچی لەدەست نایە بۆ لایەنگری لە غەزە؟