ته‌مووز 11, 2024 15:15 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان لە لێدوانێکدا وتی: ڕژێمی زایۆنی خەریکە خراپترین و نالەبارترین ڕۆژانی مێژووی ساختەی بە چاوی خۆی دەبینێ و لە ئاکامدا هەر ناچار بە ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە دەبێ.

سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان بە راگەیاندنی ئەوەی کە ئامانجی بەرەی پشتیوانیی لوبنان لە غەززە ماندووکردنی دوژمن لە بەرەی باکوور و پێشگری بە چارەسەرکرانی شەڕی کەرتی غەززە بە سوودی زایۆنییەکانە، وتیشی: ئامانجەکانی شەڕی ئێمە دژ بە ڕژێمی زایۆنی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دێتە دی و ماندوو بوون و ورەدابەزینی دوژمن و سوپاکەی لە هەموو بوارەکانیشدا سەلمێنەری ئەم بابەتەیە و لە ڕێگای شەڕکردنەوە دەتوانین دوژمن لە دەسدرێژی کردنە سەر غەززە پەژیوان بکەینەوە و تێیگەیەنین کە ڕاگیردرانی شەڕ لە بەرەی باکوور بەسراوەتەوە بە ڕاگیردرانی دەسدرێژییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە.

نەسروڵا لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران، ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە پەیامی پشتیوانیی "مەسعوود پزشکیان" سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێران لە خۆڕاگری و ئەم هەڵوێست نواندنەی بە مانای پشتڕاست کردنەوەی بەها و پرەنسیپەکانی کۆماری ئیسلامی زانی لە بواری پاڵپشتی کردنی خۆڕاگریدا. 

سەرپەیڤ