تشرینی یه‌که‌م 31, 2024 09:04 Asia/Tehran
  • پەلاماری موشەکی سەرلەبەیانی حزبۆڵڵا بۆسەرچوارشارۆچکەی زایۆنی نشین

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان بەیانی ئەمڕۆپێنجشەممە چوارشارۆچکەی زایۆنی نشینی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو دایە بەر مووشەک

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حزبۆڵڵا ی لوبنان لە پەلاماری موشەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆشارۆچکە زایۆنی نشینەکانی" کریات شمونە" حتسورهجلیلیت" کدمات تسوی" ویسود همعلا" ی موشيک باران کرد.

حزبۆڵڵا دوابەدوای بومبارانی ناوچە ئاوەدانەکانی لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە بە بیانووی بوونی هێزەکانی خۆڕاگری، لە کردەوەیەکی بەرامبەر هۆشداری دابوو بە دانیشتووانی ٢٥ شارۆچکەی زایۆنی نشین کە بە هۆی بوونی سەربازانی زایۆنی لەوناوچانە، لەمەوبەدوا ئەیانگریتە ژێر موشەک وڕەمی خۆی ودەبێ ئەوێ بە جێ بهێڵن.

حزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ئەم پەلامارە موشەکیان لە چوارچێوەی هۆشداری دانی پێشووبە دانیشتوانی ئەم شارۆچکانە ئەنجام بووە.

خۆڕاگری لوبنان دوێنێ چوارشەمەیش لە وەبەر پەلاماردانی پێگەی پەدافەندی ئاسمانی موشەکی "عەین شمر" لە ڕۆژهەڵاتی خەزیرە وناوەندی هێزەکانی دۆژمنی زایۆنی لە ناوەندی ئەلیاکیم لە باشووری حەیفا وپێگەی شراگا لە باکووری عەکا هەواڵی دا. سوپای ڕژێمی زایۆنی دوێنێ لە دانیشتووانی بەعلبەک وعەین برورزای ودورس لبنا داوای کرد کە هەرچی خێراتر ماڵەکانیان چوڵ کەن. هەرلەوحاڵەیش دا بە پیی دۆخی سەنسۆری زاڵبوو لەڕژێمی زایۆنی لەبواری بڵاوکرانەوە ئاماروڕێژەی ڕاستەقینەی زیانەکانی ئەم ڕژێمە لە بەرەجۆربەجۆرەکانی شەڕ، میدیا زایۆنیەکان بە پیی ئاماری ڕەسمی دانیان نا بە کۆژرانی هەشتانزامی وشارۆچکە نشین لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ .

.

 

سەرپەیڤ