تشرینی دووه‌م 09, 2024 10:06 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵییەکان باسی چەن هێرشی بە مووشەکی حیزبوڵڵای لوبنانیان کرد دژی ئامانجە گرنگ و هەستیارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها کوشتنی چەکدارێکی زایۆنی لە باشووری لوبنان

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیک ڕایگەیاند لە پێناو بەرگری لە نەتەوە و وڵاتی لوبنان و لە چوارچێوەی ئوپڕاسیونی خەیبەر بە ڕەمزی لەبەیک یا نەسڕوڵڵا سەرلەبەیانی ئەمڕو بنکە و فڕگەی زایونیستی  ڕامات دەیوید هەڵکەوتوو لە باشووری   ڕۆژهەڵاتی حەیفای کردە ئامانجی بە مووشەکیی خۆی . هەروەها حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکی  دیکەدا  باسی کردنە ئامانجی بنکەی  ئیستیلاماریسی کرد کە بنکەیەکی  دەریایی ئیستراتژیکییە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەیفا . ئەو  هێرشە بە مووشەکگەلی پێشکەوتوو ئەنجام دراوە .

ڕادیو ئەڕتەشی ڕژێمی زایونیستی یش ڕاپوڕتی دا کە هێرشێکی بەربڵاو لە خاکی لوبنانەوە ئەنجام دراوە و ئاژیرەکانی مەترسی لە کریات شمونە  ئەلجەلیلی ڕوژئاوا  حەیفا و عەکا بیستراوە . ئەرتەش تڕۆڕیش دانی دانا بە کوژرانی چەکدارێکی دیکەی خۆی لە بەرەی لوبنان . لە هەمان حاڵدا  ئەرتەشی یەمەن باسی خستنە خوارەوەی خۆفڕێکی  ئەمریکی  ئێم کیو 9 کرد لە ئاسمانی ئەو وڵاتە کە لە کاتی فڕین لە  سنووری ئاسمانی یەمەن لە ویلایەتی جوف لە باکووری ڕوژهەڵاتی ئەو وڵاتە  لە لایەن سیستمی  بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی یەمەنەوە لەناو چوو و کەوتە خوارەوە .

ئەوە لە حاڵێکدایە کە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستیش جگە لە غەزە کە هەتا ئێستا 44 هەزار شەهیدی لێکەوتووەتەوە لە لوبنانیش هەروا درێژەی بووە و سەرەڕای  بنپێکردنی ئاشکرای یاساکانی مافی مڕوڤ ، ڕوژئاواییەکان لە هەمبەر ئەو جەنایەتگەلە بێ دەنگەیان لێ کردووە. وەزارەتی تەندروستی لوبنانیش ڕایگەیاندوە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆسە ر خاکی ئەو وڵاتە هەتا ئێستا زیاتر لە  سێ هەزار و سەد شاروومەندی ئەو وڵاتە شەهید بوونە .

سەرپەیڤ