هێرشی قورسی حیزبوڵڵا بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەندین هێرشی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجامداوە، بنکەی هێزی ئاسمانی و پەڕەشووتی ئەم هێزانەی کردۆتە ئامانج.
حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ چەند ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چەندین هێرشی دژە زایۆنیستی لە ناوچە جیاجیاکانی ناوچە داگیرکراوەکان بڵاو کردەوە.لە بەیاننامەی ژمارە 1ی حیزبوڵڵای لوبناندا ڕاگەیێندراوە: بنکەی دەریایی ستیلا ماریس سەر بە ڕژێمی زایۆنی کە وەک بنکەیەکی ستراتیژیی کۆنتڕۆڵ و چاودێری هێزی دەریایی لە کەناراوەکانی باکوور کەڵکی لێوەردەگیرێت، لە لایەن زنجیرەیەک مووشەکی خۆڕاگرییەوە کراوەتە ئامانج.
بەیاننامەی ژمارە ٢ی حیزبوڵا لە لوبنان هێرشی ئەم حیزبەی بۆ سەر بنکە و فڕۆکەخانەی ڕامەت داود کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەیفا بە چەند مووشەکێک ئاشکرا دەکات.هەروەها حیزبوڵا لە چەندین بەیاننامەیتردا ڕایگەیاند کە هێرشیان کردۆتە سەر کۆبوونەوەی هێزەکانی دوژمنی زایۆنی لە ناوچەی جەل حەمەر لە باشووری شاری ئەلعەدیسە و ژمارەیەک لە زایۆنیستی کوژران و بریندار بوون لەم هێرشانەدا.هەروەها چەندین شارۆچکە و بنکەی سەربازی ئیسڕائیل ئەمڕۆ پێکراون.