هێرشە مووشەکییەکانی حیزبوڵا بۆ سەر بنکە گرینگ و ستراتژیکەکانی ڕژێمی زایۆنی
ناوەندی ڕاگەیاندنی جەنگی حیزبوڵای لوبنان باسی هێرشی مووشەکی حیزبوڵا بۆ سەر چەند بنکە و ناوەندی هەستیار و ستراتژیکی ڕژێمی زایۆنی کرد.
حیزبوڵای لوبنان لە خولی تازەی هێرشەکانی بۆ سەر سوپای تیرۆر ئەمڕۆ شەممە هەڵمەتی جۆر بە جۆری دژ بە بنکە و مەترێزە سەربازییەکان و هەروەها شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە باکووری فەلەسین داگیرکراو ئەنجام داوە و بە هاویشتنی سەدان مووشەک بنکە و مۆڵگەکانی ڕژێمی زایۆنی مووشەک باران کردووە .سوپای ڕژێمی زایۆنی دانیناوە بە وەیدا کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەندەری حەیفا و ناوچەی ئەجەلیل لە باکووری فەلەسینی داگیرکراو لانیکەم سی و پێنج مووشەکی قورسیان هاویشتووە بەرەو ئەم ناوچانە.حیزبەڵای لوبنان هەروا کە بنکەی شەڕاگا کە ناوەندی ئیداری و فەرماندەرێتی تیپی گەولانییە لە باکووری شاری داگیرکراوی عەکای موشەکباران کردووە ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بە دەرکردنی بەیاننامەگەلی ژمارە یەک و دوو ڕایگەیاندبوو کە بنکەی فەرماندەرێتی گوردانی پیادەی تیپی ڕۆژهەڵاتی ٧٦٩ ی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سەربازخانەی ڕامیم مووشەکباران کردووە.
لە بەیاننامەی ژمارە سێی حیزبوڵای لوبنانیشدا هاتووە کە بنکەی شەڕاگای موشەکباران کردووە. لە بەیاننامەی ژمارە چواری حیزبوڵادا هاتووە کە شوێنی کۆبوونەوەی هێزی زایۆنی لە بنکەی تازە دانراوی فەرماندەرێتی تیپی ڕۆژاوای سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سەربازخانەی یەعرا مووشەکباران کردووە و لە بەیاننامەی ژمارە پێنجیشدا ڕایگەیاندووە کە بنکەی سەتیلا ماریسی هێزی دەریای سوپای رژێمی زایۆنی پێکاوە.
حیزبوڵا لە بەیاننامەی ژمارە شەشی باسی هێرشی درۆنە خۆتەقێنەکانی بۆ سەر بنکەی یەکەی فەرمانبەرێتییە تایبەتە دەریاییەکانی شیتەت ١٣ لە بنکەی عەتلیتی سوپای ڕژێمی زایۆنی کردووە کە لە باشووری شاری داگیرکراوی حەیفایە و ڕایگەیاندووە کە ئەم درۆنانە ڕێک ئامانجەکانی خۆیان بە وردی پێکاوە. لە بەیاننامەکانی ژمارە حەوت و هەشتی ئەم بزووتنەوەشدا هاتووە کە شوێنی کۆبوونەوەی هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی لە نزیکی بنکەی ڕاگرتن و پشکنینی شارۆچکەی ئەویویم و لە شارۆچکەی یەرئون بە درۆنی خۆتەقێن داوەتە بەر هێرش و درۆنەکانیش ئامانجەکانیان بە وردی پێکاوە. بزووتنەوەی حیزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەکانی ژمارە نۆ ، دە، یانزە و دوازدەشیدا ڕایگەیاندووە کە شوێنی کۆبوونەوەی هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی لە شارۆچکەکانی ئەویویم ،ئەلمەنارە و هەروەها ڕۆژهەڵاتی شاری مارۆنوڕەئس و سەربازخانەی دۆڤیۆی داوەتە بە هێرشی مووشەکی.