شەڕێکی قورس لە نزیکی بێنت جبەیل
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی شەڕ و پێکدادانی توند و لە مەودای سفری نێوان خەباتکارانی خۆڕاگری و ئەو هێزە سەربازییانەی ڕژێمی زایۆنی دەکەن کە خەریکی پێشڕەوی بەرەو بێنت جبەیل بوون.
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان باسی هێرشکردنە سەر پێنج بنکەی سەربازی شاری داگیرکراوی حەیفا و ناوچەی کەرمل لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی خەیبەری کردووە . میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیش باسی ڕووداوێکی ئاسایشی قورسیان کردووە کە لە سەربازانی سوپای تیرۆر لە غەززە قەوماوە و جەختیان کردووە کە کۆپتەرەکانی ئیسراییل خەریکی گواستنەوەی کوژراو و بریندارانی سوپا بۆ نەخۆشخانەی بێرلێنسۆنن. بە هۆی ڕووداوێکی ئاسایشی قورس لە غەززە، لانیکەم سەربازێکی ئیسراییلی کوژراوە و چەند سەربازی دیکەش برینی کارییان لێکەوت. هەروەها گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاندووە کە خەباتکارانی هێزێکی سەربازی سوپای داگیرکەری ئیسراییلیان لە ناوچەی ئەلخەزەنار لە باکووری ڕۆژاوای غەززە ڕاستەوخۆ پێکاوە. هاوکات سەرایا ئەلقودس ڕایگەیاند کە ترۆمبێلێکی زرێیی ئیسراییلی لە بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە بە بۆمبێکی بەهێز تەقاندۆتەوە. گوردانەکانی قودسیش وێنە و ڤیدیۆگەلێکی لە هێرشکردنە سەر هێزی داگیرکەر بە مووشەکی ١٠٧ بڵاو کردەوە. ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بۆردوومانی ناوچەی "ڕاسوننەبەع"ی بەیرووت و هەروەها وەبەر پەلامارکەوتنی نووسینگەی حیزبی بەعسیان کردووە. ژێدەرە هەواڵییەکانیش باسی پەلاماری کاولکەری ڕژێمی زایونییان کردووە بۆ سەر ناوچەی"ڕاسوننەبەع"ی بەیرووت و ڕایانگەیاندووە کە لەو پەلامارەدا ئاپارتمانێکی ناسەربازی کە دەگوترێ تایبەت بووە بە نووسینگەی حیزبی بەعس، کراوەتە ئامانج.
هەواڵدەریی لوبنانیش رایگەیاندووە دوابەدوای پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بنکەی راگرتن و پشکنینی سوپای لوبنان لە شارۆچکەی ئەلماری لە حاسبیا هەڵکەوتوو لە باشووری لوبنان، ٣ ئەفسەر و سەربازی سوپای لوبنان شەهید بوون.
محەممەد عەفیف بەرپرسی ڕاگەیاندنی حیزبوڵایش لە پەلاماری ئەمڕۆی ڕژێمی زیۆنی بۆ سەر ڕەئسونەبەعی بەیرووت شەهید بووە.