هێرشی خۆڕاگری لوبنان بۆ سەر بنکەی سەربازیی لە باکووری عەکا
خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان بۆ لاگری لە خەڵکی غەززە و لوبنان ئەمڕۆ بنکەی شراگا لە باکووری شاری داگیرکراوی عەکایان مووشەکباران کرد .
خوڕاگری ئیسلامی لوبنان لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاروچکەی گورنوت هگلیلی مووشەک باران کردووە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە خەباتکارانی خوڕاگری 4 جار شوێنی کۆبوونەوەی زایونیەکان لە شارۆچکەی خەیامیان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج .
هەروەها حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە هەشت جار بە دەیان مووشەک و ئوپڕاسیونی بە خوفڕ چەکدارانی زایونیان لە نزیکی شاری خەیام کردووەتە ئامانج و بەریان گرتووە بە پێشڕەوی زایونیەکان لە خاکی لوبنان . ئەرتەشی تڕۆریش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەلامارگەلێکی بەربڵاوی ناوچە جوراوجورەکانی لوبنان دەس پێکردووە کە هەروا درێژەی هەیە . ڕژێمی زایونیش ئەمڕو ناوەندی بازەرگانی لە نەبەتیەی بە توندی بوردمان کرد هاوکان فڕۆکە شەڕکرەکانی ڕژێمی زایونیستی بینای ڕێکخراوی ئاوی باشووری لوبنانی لە سوور کردووەتە ئامانج توپخانەی ئەرتەشی تڕۆڕ دەڤەری شارۆچکەکانی یانوح ئەلبازوریە و چەن شاروچکەی دیکەی لە باشووری لوبنانی کردووەتە ئامانج حیزبوڵڵای لوبنانیش لە هەمان خولەکانی سەرەتایی پەلاماری زایونیەکان ئوپڕاسیونگەلێکی جوراوجوری دژی بنکە و شاروچکە زایونینشینەکان دەس پێی کرد ووە .
بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە هێرشی کردووتە سەر بنکە سەربازیەکان کۆبوونەوەی چەکدارانی زایونی دامەزراوە ئابووریەکان و چەن ناوچەی دیکە لە باکووری سەرزەویە داگیرکراوەکان