تشرینی دووه‌م 21, 2024 19:03 Asia/Tehran

حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند کە هێرشی درۆنی و مووشەکی کردۆتە سەر بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی خۆراگریی ئیسلامیی لوبنان ڕایگەیاند؛ بنکەی سەربازیی "شراگا" هەڵکەوتوو لە نێوان شارەکانی نەهاریا و عەکا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو کەوتۆتە بەر هێرشی چەن درۆنێکی خۆتەقێن و چەن مووشەکێکی وردپێک. هەروەها خەباتکارانی حیزبوڵا مۆڵگەی هێزە زایۆنییەکانیان لە بنکەی سەرسنووریی "ڕامیە"ـیش مووشەکباران کرد. خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان لە بەیاننامەیەک دیکەدا ڕایگەیاند: شوێنی سەقامگیر بوونی هێزی داگیرکەر لە باشووری شارۆچکەی "خەیام"ـیش بۆ دووەم جار وەبەر هێرشی مووشەکیی خەباتکارانی حیزبوڵا کەوتووە. وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە داننان بە کوژرانی دوو سەربازی ئەم ڕژێمە لە شەڕ و پێکدادانەکانی باشووری لوبناندا رایگەیاند: فەرماندەری تیپی گەولانی سوپای تیرۆر هاوڕێ لەگەڵ ئەفسەرێکی دیکەی ئەم ڕژێمە، کەوتنە بەر دەسڕێژیی خەباتکارانی حیزبوڵا لە باشووری لوبنان  و برینی کارییان لێکەوت.

هێزەکانی خۆڕاگریی لوبنان هەروەها ڕایانگەیاند کە خەباتکارانی خۆڕاگری بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی و  زەبری قورس دەدەن لە هێز و کەرەستەی جەنگیی دوژمن لە میحوەرەکانی شەڕدا. 

هێزی سەربازیی دوژمن تەنیا لە ئۆپەراسیۆنێکی زەوینیدا لە باشووری لوبنان، زیاتر لە ١١٠ کوژراو و  ١٥٠٠ برینداری لێکەوت. جگە لەوەش هێزەکانی خۆڕاگری ٤٨ تانکی مێرکاوا، ٩ شۆڤەڵی سەربازی، دوو هامێر، دوو ترۆمبیلی سەربازی و دوو لۆڕیی سەربازهەڵگریان تیا برد، بە شەش درۆنی هێرمس ٤٥٠ و درۆنێکی هێرمس ٩٠٠ـیشەوە. 

سەرپەیڤ