کانونی یه‌که‌م 08, 2024 10:36 Asia/Tehran
  • هاتنی تانکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناو خاکی سووریا

دوابەدوای ڕۆخانی حکومەتی سووریا، میدیا زایۆنیەکان لە هاتنی تانکەکانی سوپای داگیرکەربۆ بەرزاییەکانی جولان هەواڵیان دا

تانکەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە دیواری سنووری لە بەرزاییەکانی جولان تێپەڕین . ڕادیۆ سوپای ڕژێمی زایۆنیستیش ڕایگەیاند کە سوپاهێرشی سەربازی خۆی لە ناوچەی حائیل لە قەنتیرەی سووریا لە نزیک سنووردەسپێکرد.

کەناڵی ١٢ی عیبری ڕاپۆرتی دا کە سوپای ئیسرائیل خەرێکی گرتنی بنکە وناوەندی تازە لەناوچەی حائیل لەبەرامبەرقەنیترەوهاوێشتنی توپ بۆ پێشگیری کردن لە نزیکبوونەوە لە سنوورە/.

لەلایەکی تر میدیاعیبریەکان لەحاڵێکدا سەرنج ئەدەنە گۆڕانکاریەکانی سووریا وئەیدەنە بەرلێکدانەوە کە کابینەی ڕژێمی زایۆنی بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ لە کاژێرەکانی داهاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ باس ووتووێژ لە بارەی گۆڕانکاریەکانی سووریا بەڕێوە دەبات. "جەلال ڕمانە " کارناس لە کاروباری " ئیسرائیل " بە فارس ئەلسرفەندی پەیامنێری کەناڵی ئەلعالەم وتی:

هەرلەساتە سەرەتاییەکانی ڕووداوەکان لە سووریا " ئیسرائیل" خەرێکی ئامادە باشبوو، بەم مانایە کە دۆسیەی گۆڕانکاریەکانی ئەمدواییەی سووریای لەسەر میزداناوە وخەرێکی باس ولێکدانەوەی مژارەکانی وەک چۆنیەتی کاریگەری ئەم گۆڕانکاریانە لەسەر ئیسرائیل ویا چۆنیەتی کەڵک وەرگرتنی هەرچی خێراتر لە پرس ومەسەلەکانی سووریایە

 

 

سەرپەیڤ