نیسان 14, 2025 16:56 Asia/Tehran
  •  بەیاننامەی سەرۆکانی میسروقەتەرلە داکۆکی وپشتیوانیکردن لە وتووێژەکانی ئێران وئەمریکا لە عومان

سەرۆک کۆماری میسر وئەمیری قەتەر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دوای دیداری خۆیان لە دۆحە، لەوتووێژە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران وئەمریکا لە عومان پێشوازیان کرد.

تەمیم بن حمدئال سانی میری قەتەر وعەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە کۆتایی دانیشتنی هاوبەشی خۆ ، بەیاننامەیەکیان دەرکرد کە تیدا لە درێژەی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتۆن وتاران پێشوازی کرد. وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران وئەمریکا لەبارەی مژاری لابردنی بایکۆتەکان وباسی ناڤۆکی ، ڕۆژی شەممە لە پێتەختی عومان بەڕێوەچوو. دوولایەن ڕەزامەندیان دەربڕی کە ئەم وتووێژانە لەحەوتەی داهاتوو بەردەوام بکرێت. لەبەشێکی تری بەیاننامەی سەرۆکانی میسرو قەتەر هەروەها داکۆکی کردنی تۆکمە وتەواقی دوووڵات لە گەڵاڵەکانی ئاوەدان کردنەوەی کەرتی غەززە پیداگری لەسەر کرا/. دوولایەن بە ئاماژەدان بە گرینگایەتی یەکدەنگی ویەکگرتوویی ناوخۆیی فەلەستین لە سەرداکۆکی کردن لە ڕەوتی ئاشتی نیشتمانی وپێویستی یەکیەتی ویەکگرتوویی نێوان گروپە فەلەستینیەکان پیداگریان کرد. لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا سەبارەت بە تەشەنای توندوتیژیەکان لە سودان هۆشداریان دا ولەسەر پێویستی وزەرورەتیگەڕانەوەی خێرا بۆ وتووێژەکانی نیشتمانی وچارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکیەکانی ناوخۆیی پیداگری کراوە.

 

 

سەرپەیڤ