May 06, 2025 17:25 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەرلەنوێی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر یەمەن

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی چەند ناوچەیەکیان لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومان کرد.

دام و دەزگا نەوتییەکان و کۆگاکانی سووتەمەنی و هەروەها فڕۆکەخانەی سەنعا و بنکەی هێزی ئاسمانی ئەدەلیمی سوپای یەمەن لە باکووری ئەم وڵاتە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە هێرشیان کرایە سەر.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا شەوی ڕابردوو بەندەری حودەیدەی یەمەنیان بۆردومان کرد. لەم هێرشانەدا لانیکەم دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون. میدیاکانی یەمەن باسیان لەوە کردووە کە لەم هێرشانەدا ٣٠ فڕۆکەی جەنگی بەکارهێنراون و یەمەن ٤٨ جار بۆردومان کراوە. محەمەد ئەلبەخیتی، ئەندامی باڵای ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن ڕایگەیاند، بەم هێرشانە گەمارۆی دەریایی و ئاسمانی هەڵناگرین، بەڵکوو وەڵامی دەستدرێژیی دوژمنیش دەدەینەوە.

سەرپەیڤ