شەرمەزار کردنی پەلاماری جەنایەتکارانەی ڕژێمی زاِیۆنی بۆسەر ئێران لە لایەن حوسییەوە
ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن :پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران کردەوەیەکی بێ شەرمانە وجەنایەتکارانەیە.
سەید عەبدولمەلیک ئەلحووسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە وتاردانی ئەمڕۆی خۆیدا جەختی کرد پەلاماری ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوەندەکانی ناڤۆکی بە تایبەت کاتێ کە شوێنگەلێک بۆ ڕاگرتنی مادەی مەترسیدارلەوێ دایە کردەوەیەکی لە ڕادەبەدەر تاوانکاری و زۆر مەترسیدارە کە دەتوانێ لێکەوتەی کارەساتباری لێ بکەوێتەوە. ئەم پەلامارانە هیچ پاساوێکی یاسایی و ئەخلاقی و سیاسییان نییە و دەستدرێژیی ئەم ڕژیمە بۆ سەر ئێران بە هەموو پێوەرێکی نێودەوڵەتی تاوانێکی ڕوون و مەحکوومکراوە. الحوسی دەڵێت: دوژمنانی ئومەتی ئیسلامی هیچ خێرێکیان بۆ موسڵمانان ناوێت. لەسەر بنەمای فریودان و لێدوانی فریودەرانە مامەڵە دەکەن. پلانی زایۆنیستی کە بەردەوام دووبارەی دەکەنەوە، گۆڕینی ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و موسڵمانان دەبێ وریا بن و ئەم پیلانگێڕییە زایۆنییە پووچەڵ بکەنەوە.