خۆشحاڵی گەلی یەمەن لە هێزمەندیی وەڵامدانەوەی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی
حوزهیران 15, 2025 09:23 Asia/Tehran
ئەمڕو خەڵکی یەمەن لە سەنعای پێتەخت بە بۆنەی خەدیر جێژنیان گێڕا و خوشحاڵی خویان دەربڕی لە کاردانەوەی هێزمەندانەی کوماری ئیسلامی ئێران بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی .
حەموود عیباد، سەرۆکی شارەوانی سەنعا لەو کۆبوونەوەیدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە یەمەنییەکان خوشحاڵن لە لێدانی مووشەکەکانی ئێران لە قووڵایی ڕژێمی زایونی دەیکەین بە جێژن بۆ ئەوەی مووشەکەکانی برایانمان لە ئێران بەرەو دوژمنی داگیرکەری زایۆنیستی دراوە کە ئۆردوگا و گەڕەک و ناوەندەکانی دەسەڵاتیان ئاگریان تێبەرداوە. وتیشی: لەکاتێکدا کە دوژمنەکانمان پەیوەندیان هەیە بە ڕژێمی زایونی و ئەمریکاوە، زەلیل و زەلیل کراون، جگە لە سووک بوون ەیچیان بۆ نەماوە.