4کوژراو و 200 بریندار لە پەلاماری مووشەکیی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی
حوزهیران 14, 2025 16:01 Asia/Tehran
مێدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی زیاد بوونی ژوماری کوژراوان و بریندارانی پەلامارەکانی مووشەکی ئێران بۆ سەر سەرزەوییە داگیرکراوەکان لە چەن کاتژمێری ڕابردوو دا بۆ 204 کەس ڕاگەیاند
مێدیاکانی ڕژێمی زایونی باسیان کرد لە بەرز بوونەوەی هەژماری کوژراوانی پەلاماری مووشکی ئێران بۆ سەر سەرزەوییە داگیرکراوەکان بۆ چوار کەس . لەو پەلامارانەدا لانیکەم 200 زایونی بریندار بوونە . کاناڵی دوازدەی تەلەفیزیونی زایونی ڕایگەیاند کە لە کاتی دەسپێکی پەلامارەکانی بە مووشەکیی ئێران لە کاتژمێر 21 شەوی هەینی بە کاتی خۆجێیی 200 مووشەکی بالستیک بەرەو سەرزەوییە داگیرکراوەکان هاوێژراون .