وێرانکردنی بە تەواوەتی شارێکی زایۆنی دوای هێرشی مووشەکی ئێران
حوزهیران 14, 2025 21:50 Asia/Tehran
شاری ڕیشۆن لێتسیون لە باشووری تەلئەبیبی پێتەختی ڕژێمی زایونی لە هێرشێکی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئەو ڕژیمە بە تەواوی تێکڕووخا و کاول بوو
ڕیشۆن لێتسیون یەکێک لە شارە گەورەکانی زایونی لە باشووری تەلئەبیبە و یەێک لە ئامانجەکانی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان بووە. ئەمەش لە بە هۆی نزیکیی لە ناوەندە ستراتژیکییەکانەوە و گرنگییەکی زۆری هەیە. لە دەوروبەری ئەو شارە ژمارەیەکی زۆر لە بنکەکانی سوپای داگیرکەر، شوێنی هاویشتنی مووشەک و خۆفڕ سیستەمی بەرگری مووشەکی و ناوەندەکانی شەڕی ئەلیکترۆنی، کۆمپانیاکانی مووشەک و ڕادار و سیستەمی بەرگری لەوانەش گومەزی ئاسنین، فەلاخنی داوود و و هیتس دامەزراون و جێگیرکراون. ئەم شارە بەهۆی نزیکیی لە ناوەندە هەستیارەکان، ڕۆڵێکی سەرەکی لە پێکهاتە و داڕشتی جەنگیی ڕژێمی زایونی هەیە.