حوزه‌یران 15, 2025 12:40 Asia/Tehran
  •  ڕێپێوانی یەمەنیەکان لە دژی دەستدرێژی زایۆنیەکان بۆ سەر ئێران وپشتیوانی کردن لە غەززە

لەدرێژەی داکۆکی وپشتیوانیە بێ وەستانەکانی یەمەن لە خەڵکی زۆڵم لێکراوی غەززە، خۆپیشاندانی بەربڵاوی ڕۆژی هەینی لە زیاتر لە هەزار مەیدانی سەرەکی لە پارێزگەی سەنعا وپارێزگاکانی تری یەمەن بەڕێوەچوو.

بەپیی ڕاپۆرتی ئەلعالەم  بەشداری بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بە هەڵگرتنی ئاڵاکانی فەلەستین لە داکۆکیکردن لە قودسی پیرۆز وشەمەزارکردنی دەستدرێژکاریەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئێران ،هەروەها پیداگری لەسەر مافی ڕەوا ویاسایی ئێران لە وەڵام بەم پەلامارە دەستدرێژکارانەیە، داواکاری بەشداربووان لەم کۆبوونەوە ناڕازیانەیەبوو.

هەرلەم پێوەندیەدا " یەحیا حەمزی" بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ وگەشتیاری یەمەن لە وتووێژلەگەڵ پەیامنێری ئەلعالەم وتی: خەڵکی پارێزگەی سەعدە لە زیاتر لە سیی مەیدانی ئامادەبوون هەتا بە جیهانیەکان بڵێن برایانی فەلەستینی ئەوان تەنیا نین.ناوبراو وتی کە نەتەوەی ئێمە کاروکردەی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لەدژی یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران شەرمەزار ئەکات وبەدڵنیاییەوە ئەم ڕژێمە وەڵامی مسۆگەرانە لەلایەن ئێران وەردەگرێت. ئەم خۆپیشاندانە لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە یەمەنیەکان ساڵەهای ساڵە لەژێر بایکۆتی توندی ئابووری دان ، بەڵام خەڵکی ئەم وڵاتە هەروا بە بەشداری گەرموگۆڕی خۆیان نیشانیان دا کە داکۆکی کردن لە ئارمانجەکانی فەلەستین وخۆڕاگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی، ئەرکێکی ئایینی ونیشتمانیەکەلەسەرشانیانە.

 

سەرپەیڤ