ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا: داگیرکەر، هیچ جێگایەکی لەباشوری لوبناندا نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439782-ئەمینداری_گشتیی_حیزبوڵڵا_داگیرکەر_هیچ_جێگایەکی_لەباشوری_لوبناندا_نیە
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: رژیمی زایۆنی ناتوانێ جێگەوشوێنێکی لە سەرزەوینە باشوریەکانی لوبناندا هەبێ و خۆڕاگریی، ڕێگە بە داگیرکەران نادا لەو ناوچەدا ئامادەبن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 01, 2025 13:02 Asia/Tehran
  • ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا: داگیرکەر، هیچ جێگایەکی لەباشوری لوبناندا نیە

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: رژیمی زایۆنی ناتوانێ جێگەوشوێنێکی لە سەرزەوینە باشوریەکانی لوبناندا هەبێ و خۆڕاگریی، ڕێگە بە داگیرکەران نادا لەو ناوچەدا ئامادەبن.

شێخ نەعیم قاسم پێی داگرت؛ رژیمی زایۆنی هەرگیز ناتوانێ لە باشوری لوبنان، سەقام بگرێ و جێگیربێت. ئێمە کەسانێک نین کە وڵات بەرەو هەڵدێرەکان و مەترسییەکان پاڵ پێوەنێین، بەڵکوو کەسانێک ئەو کارە دەکەن کە ئامادەن لە خاکی وڵاتیان چاوپۆشی بکەن و لەهەمبەر داگیرکەراندا بەچۆکدابێن.

شێخ نەعیم قاسم هەروەها جەختی کرد؛ شەڕی ئێمە لەهەمبەر داگیرکەری و دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا، بەرەڤانیکردنەو ئەو ڕێبازەی خۆڕاگریی شێلگیرانە بەردەوام دەکەین. وتیشی:  گشت ملهوڕان لەهەوڵدان کاریگەریی نگەتیڤیان لەسەرمان بێ و ئێمە چارەیەکمان نیە جگە لە خۆڕاگریی لەهەمبەر حەق و راوەستان لەهەمبەر زەخت و گوشارەکاندا.