نوێنەری لوبنان : شەڕخواز نین بەڵام هیچکات تەسلیمی ڕژێمی زایۆنی نابین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i443075-نوێنەری_لوبنان_شەڕخواز_نین_بەڵام_هیچکات_تەسلیمی_ڕژێمی_زایۆنی_نابین
نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە جەختی کرد خۆڕاگری لە هەمبەر ڕژێمی زاۆنیستیدا بە چۆکدا نایەت .
(last modified 2025-11-29T11:05:04+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2025 10:31 Asia/Tehran
  • نوێنەری لوبنان : شەڕخواز نین بەڵام هیچکات تەسلیمی ڕژێمی زایۆنی نابین

نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە جەختی کرد خۆڕاگری لە هەمبەر ڕژێمی زاۆنیستیدا بە چۆکدا نایەت .

حەسەن فەزڵۆڵڵا ئەندامی فراکسیونی حیزبوڵڵای لوبنان وتی  ئێمە  هەموو ڕۆژێک  شایەتی دەسدرێژکارییەکانی  دوژمن دژی  لوبنانین بەڵام زایونییەکان هیچکات ناتوانن   ئیرادەی ئێمە تێک بشکێنن . ڕژێمی زایونی بە دوای ئەوەیە  تا ڕێگا نەدات  لوبنانبەکان بگەڕێنەوە بۆ ناو ماڵەکانیان لە ناوچە سەر سنوورییەکان  . ئەگەر خۆڕاگری و خەڵکەکەی لە لوبناندا نەدەبوون دوژمنی زایونی  خاکی ئێمەی  داگیرکردبوو . تەلابیب بە نیاز بوو  ئێمە لە باشووری لوبنان دەر بکات و دەست بداتە شاروچکە سازی لەو ناوچەدا . بەرلەوەش نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی  حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد بوو  خۆڕاگری  لوبنان  مافی وڵامدانەوە بە جەنایەتەکانی   ڕژێمی زایونیستی لە تروری  شەهید هەیسەم تەباتەبایی بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێت و کات ئەوە  دیاری   دەکات .