حیزبوڵڵا : بۆ بەرەنگاربوونەوەی پڕۆژەی ئەمریکایی- زایۆنی دوودڵ نین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i443239-حیزبوڵڵا_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_پڕۆژەی_ئەمریکایی_زایۆنی_دوودڵ_نین
نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد؛ خۆڕاگری بە هەموو توانایەوە وڵات دەپارێزێت و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پڕوژەی ئەمریکایی زایونیستی، دوو دڵ نابێت
(last modified 2025-12-08T09:59:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2025 12:26 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا : بۆ بەرەنگاربوونەوەی پڕۆژەی ئەمریکایی- زایۆنی دوودڵ نین

نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد؛ خۆڕاگری بە هەموو توانایەوە وڵات دەپارێزێت و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پڕوژەی ئەمریکایی زایونیستی، دوو دڵ نابێت

 "حسێن جشی"، ئەندامی باڵای فراکسیۆنی  وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە وتی : واشنتۆن گوشار دەخاتە سەر لوبنان بە ئامانجی یارمەتیدان بە ڕژێمی زایۆنی و  بۆ گەیشتن بەو  شتەی وا لە کاتی شەڕدا نەیتوانی بەدەستی بهێنێت.  ئەو نوێنەرەی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: گوشارێکی زۆر لە لایەن ئەمریکییەکانەوە لە دژی حکومەتی لوبنان هەیە بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان تەسلیمی پڕۆژەی ئەمریکی- زایۆنیستی بکات، واشنگتۆنیش لە  حاڵێکدا گوشار دەخاتە سەر لوبنان کە بانگەشەی ناوبژیوانی و دانوستانکاری  دەکات .