حەوتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە
سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ واشێنگتۆن رایگەیاندووە: لەمیانەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بانگهێشتی کردوون تا حەوتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان دەست پێ بکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی وێستگەنیوزی ھەرێمی کوردستان، «فەوزی هەریری» سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی هەرێم بۆ واشێنگتۆن بە کوردستان 24ی راگەیاندووە، لە سەردانێکی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لایان، سوپاسی کردوون بۆ ئامادەبوونیان و دوای پشتگیری و بەدواداچوونیشی لێ کردوون بۆ ئەو بڕیارانەی لەو یەک دوو رۆژە دراون.
هەریری روونیشی کردەوە، «کازمی» پێی وتوون کێشەی ئابووری زۆرن و بەڵێنتان پێدەدەم حەوتەی داهاتوو دەست بە دانوستانی دووقۆڵی دەکەین.
بە قسەی ناوبراو سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا پێی ڕاگەیاندوون کە، زۆر گرنگە حەوتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە دانوستانەکان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.