کانونی یه‌که‌م 14, 2020 11:01 Asia/Tehran
  • لە پێکدادانی نێوان پارتى‌ و په‌که‌که‌ سێ کەس لە ئەندامانی پەکەکە بریندار بوون

میدیاکانى نزیک له‌پارتى کرێکارانى کوردستانی تورکیا (په‌که‌که‌) بڵاویکردۆته‌وه‌، هێزه‌کانى پارتى هێرشیانکردۆته‌سه‌ر گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌ له‌گوندێکى نزیک ئامێدى‌و سێ گه‌ریلا برینداربوون.

 

بە پێی راپۆرتی شارپرێس بە گێڕانەوە لەئاژانسى هه‌واڵى فورات ، هێزه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌گوندێکى سنورى ئامێدى سه‌ر پارێزگاى دهۆک، هێرشیانکردۆته‌سه‌ر گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که‌)و پێکدادان ڕویداوه‌.له‌و هه‌واڵه‌دا ئه‌وه‌ ڕونکراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ى هێزه‌کانى پارتیه‌وه‌، سێ گەریلاى په‌که‌که‌ برینداربون.

پێکدادانى رۆژی رابردووی پارتى‌و په‌که‌که‌ له‌کاتێکدایه‌، ڕۆژى 5ی تشرینی دوه‌مى 2020، پێکدادان له‌نێوان هێزێکی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم‌ و گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌دا ڕوویدا.

سەرپەیڤ