نێچیرڤان بارزانی لە دیدار لە گەڵ پاپا: بە هەموو تواناوە بەرگری لە پێکەوەژیانی و ئاشتی لە هەرێمی کوردستان دەکەین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لێبوردەیی، پێکەوەژیان و یەکدی قبووڵکردنی نێوان پێکهاتەکان، ناسنامە و کولتوری کوردستانییانە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان رایگەیاند: سەردانی پاپا رووداوێکی مێژوویی مەزنە و جێگەی ئەوپەڕی شانازی و خۆشحاڵییە، وتیشی: "ئێمە بە هەمو پێکهاتەکانی کوردستانەوە شانازی بە سەردانەکەی دەکەین، بڕوای تەواومان بە ئازادی و فرەئایینی هەیە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان رایگەیاند: "بەناوی هەرێمی کوردستانەوە زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس دەکەین، سەردانیان روداوێکی مێژویی مەزنە و جێگەی ئەوپەڕی شانازی و خۆشحاڵییە، ئێمە بە هەمو پێکهاتەکانی کوردستانەوە شانازی بە سەردانەکەی دەکەین، بڕوای تەواومان بە ئازادی و فرەئایینی هەیە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، لێبوردەیی، پێکەوەژیان و یەکدی قبووڵکردنی نێوان پێکهاتەکان، ناسنامە و کولتوری کوردستانییانە، وتیشی، "بە هەمو توانایەکمانەوە بەرگری لەو پێکەوەژیانە دەکەین و هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و دیالۆگداین".
لە لایکی دیکەوە بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە کە میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوییانکردەوە پاپا فرانسیس لە کورتە ددیارێکی لە گەڵ مەسعود بارزانیش ڕاگەیاندووە، ” ئێوه له‌کاتی هێرشه‌کانی داعش کریستیانهکانتان پاراست، ئێوه وه‌ک برا پێشوازیشتان لە برا کریستیانه‌کان کرد”.
پاپا فرانسیس لە کۆبوونەوەکەدا وتویەتی، ” کوردستانم له‌بیر نه‌چووه، له‌سه‌ر داخوازی ئێوه و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم هاتوومه‌ته ئێره و سه‌ردانه‌که‌ی ئێوه و سه‌رۆک وه‌زیرانم له‌بیر نه‌چووه، ئێوه نه‌ک پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له کریستیانه‌کانیش کرد”.
بەیانی ئەمڕۆ پاپای ڤاتیکان لە بەغدای پایتەختەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی دیکه‌ی هه‌رێم پێشوازی لێ‌کرا.