حوزه‌یران 05, 2021 13:19 Asia/Tehran
  • کوژرانی 5 پێشمەرگەی ھەرێم لە شەڕی ھێزەکانی پەکەکە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند ، هێزێکی پێشمەرگە لە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە".

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لەسەر روداوەکەی ئەمڕۆ ئامێدی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات: " بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون". 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتەکە باس لەوەش دەکات، پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لەئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە.

لاى خۆیشیه‌وه‌ میدیاکانى نزیک له‌پەکەکە ئاشکرایکردوه‌، پارتی لەکاتژمێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزێکی زۆری سەربازیی بەرەو ناوچەکانی گەریلا لەئامێدی‌و مەتینا جوڵه‌ پێکردوه‌.هه‌روه‌ک پێشتریش هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه‌)ش لەسەر گواستنەوەی هێزو کەرەستەی سەربازی بەرەو هەرێمەکانی گەریلا، هۆشداریدابوو به‌پارتى‌و ڕایگه‌یاندبوو، "داوا لەو هێزانە دەکەین کە لەپشتەوە خه‌نجەرمان لێنەدەن".

سەرپەیڤ