تشرینی دووه‌م 03, 2022 11:43 Asia/Tehran
  • سەرەنجام کۆنگرەی پارتی

ئەمڕۆ لە شاری دهۆک بە بەشداریی زیاتر لە 900 ئەندام، چواردەیەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ، ئەمڕۆ کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک دەستی پێکردو  بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژیش بخایەنێت.

لە رابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان 13 کۆنگرەی بەستووە و یەکەم جاریشە کۆنگرەی خۆی لە سنووری دهۆک دەبەستێت، دوایین کۆنگرەی پارتی لە ساڵی 2010 بەسترا، بەپێی پێڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە، دەبێت هەر چوار ساڵ جارێک کۆنگرە ببەسترێت، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و پەتای کۆرۆنا، کۆنگرەی 14ی پارتی دواکەوت.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆش «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم و هیوادارم ئەنجام و راسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراق و هەرێمی کوردستان پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستهێناوە.

سەرپەیڤ