جەختی سەرۆکی پارتی دیموکرات لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەرپاکرانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئەمساڵی زایینی.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی شەفەق نیوز، «مەسعود مەلا مستەفا بارزانی»، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردنێکی بێلایەن و زوڵاڵ لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بۆیە هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی قبوڵ ناکرێت.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق جەختی لە پێویستیی چارەسەرکرانی ناکۆکی و پاشماوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و گرنگیی ڕۆڵی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە لە تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە وزەی جیهان ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
«مەسعود مەلا مستەفا بارزانی» هیواشی خواست کە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوام بێت بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و پاڵپشتی کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پێشتر شاندێکی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی «مەسرور مەسعود بارزانی» سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ کۆڕێکی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتیی «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق دیداری کردو لە دیدارەکەش دا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان کردەوە.