بارزانی: داوامان له تیمی یه‌کێتی کردووه کە بگه‌ڕێنه‌وه نێو حکومه‌ت
«بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ ھەینی ڕایگەیاند: لەو باوەڕەداین کە گەڕانەوەی تیمی یه‌کێتیی نیشتیمانی زۆر پێویسته، ھەربۆیە داوامان لێ کردوون کە بگه‌ڕێنه‌وه نێو حکومه‌ت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ «مه‌سرور بارزانی» سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوامان له تیمی یه‌کێتیی نیشتیمانی کردووه کە بگه‌ڕێنه‌وه نێو حکومه‌ت، پێمانوایه گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی یه‌کێتی زۆر پێویسته، کێشه هه‌یه له‌ناو حکومه‌تدا و پێویسته له‌ناو حکومه‌تدا چاره‌سه‌ر بکرێن و به دڵنیاییش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیش، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، پێش دیاریکردنی واده‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن، له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم براده‌ران سه‌ردانی هه‌مو لایه‌نه‌کانیان کردوه و ئه‌و رۆژه‌ی که دانراوه به ڕاوێژی هه‌موو لایه‌نه‌کان دانراوه، وه‌کو ئه‌رکی خۆشم ده‌بێت ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێ بکه‌م و رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بکه‌م، هیوادارم هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان هاوکاربن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێ بکرێت.
له‌باره‌ی رێککه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداش، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وتی: رێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا زۆر گرنگه و له مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌مو عێراقدایه، ئێمه له رۆژی یه‌که‌مه‌وه ته‌ئکیدمان له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که ده‌بێت چارەسەرێکی عێراقیانه هه‌بێت، ئێمه پێشتریش ئاماده‌ی رێککه‌وتن بووین، به‌ڵام حکومه‌ت له به‌غدا ئامادە نه‌بووه، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مجاره حکومه‌ت له به‌غدا رازی بووه‌و هیوادارین ئه‌م رێککه‌وتنه بە زووترین کات بڕواتە واری جێبه‌جێکردنەوە، دیارە رێککه‌وتن لە بەرژەوەندیی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا و هه‌مو پێکهاته‌کانی عێراقه.