ئه‌یلوول 11, 2023 20:42 Asia/Tehran
  • سه‌رۆكی‌ هه‌رێم: پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران ده‌بین

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێرانه‌، دڵنیاییشیدا هه‌رگیز ڕێگه‌ ناده‌ن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران دروست ببێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە نێچيرڤان بارزانى باسى له‌ بايه‌خى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران وه‌ك دراوسێيه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستانی عێڕاق كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێم پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێرانه‌، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه‌ هه‌رگيز ڕێگه‌ ناده‌ن هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران دروست ببێت.

هاوکات ناسر کەنعانی،  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: 19ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ چەک داماڵین و دەرکردنی هێزە تیڕۆریستە جیایی خوازەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەو کاتەش درێژناکرێتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا کەنعانی دەڵێت: حکومەتی عێراق دەستیکردوە بە جێبەجێکردنی چەند ڕێکارێك و هیوادارین ئەو هێزانە لە سنورەکانی نزیك ئێران دوربخرێنەوە.

لە مانگی ڕابردودا، کۆماری ئیسلامی ئێران 19ی ئەم مانگەی بۆ چەک داماڵینی هێزە تیڕۆریستە جیایی خوازەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دانا.

 

سەرپەیڤ