جەختی شاسوار عەبدولواحید لەسەر یەکڕیزی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم لە هەمبەر پارتی و یەکێیتی
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی بزووتنەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: "تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی بەربڵاو و یەکگرتوو دژی دەسەڵاتی گەندەڵی یەکێتی و پارتی".
شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکدا ئاماژەی بە کۆتایی سەردەمی بێدەنگی و د بەربڵاوی لە نێوان ڕەوتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان کرد و وتی: پێویستمان بە بزووتنەوەیەکی ڕێکخراو و کاری بەکۆمەڵ هەیە. "ئەمڕۆ کاتی پێکهێنانی هاوپەیمانییە". جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم بەرەیە دەبێ واوەتر لە ناکۆکیە ئایدیۆلۆژیا و ناوچەیی و بەرژەوەندی تاکە کەسی پێک بێت و ئامانجیشی تەنیا ڕزگارکردنی خەڵک بێت لەم دۆخە سەختەی ئێستا. وتیشی، "هەر گروپێک ئەم بانگهێشتە قبوڵ نەکات، دیارە بیر لە بەرژەوەندیی شەخسی خۆی دەکاتەوە و سەربەخۆیی لە بڕیاردانیدا نییە، چونکە کات کەمە و تەنها یەک هەفتەی ماوە بۆ دەستپێکردنی پێکهێنانی بەرەیەکی لەو شێوەیە".