تورکیا لە ماوەی پێنج ڕۆژدا 26 جار ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کردووە
May 24, 2025 15:40 Asia/Tehran
دوای ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، سوپای تورکیا پەلامارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی چڕتر کردووەتەوە و لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ٢٦ جار تۆپبارانی ناوچەکەی کردووە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا پەلامارەکانی بۆ سەر شاخەکانی حەوت تەبەق و نزارکی لە ناوچەی ئامێدی چڕتر کردووەتەوە. کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی هەرێمی کوردستان لە سی پی تی ڕایگەیاند: "سوپای تورکیا پەلامارەکانی بۆ سەر چیاکانی "حەوت تەبەق و نزارکێ" لە قەزای ئامێدی چڕتر کردووەتەوە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردووشدا تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە بەردەوامی تۆپبارانی چیای " حەوت تەبەق" و ناوچەی دەوروبەری نزارکێ کردووە لە نزیک گوندی بریسکی لە پارێزگای دۆهوک."