تورکیا بنکەی سەربازی نوێ لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت
سوپای تورکیا لە درێژەی داگیرکردنی باکووری عێراق، لە ناوچەی بادینان بنکەیەکی سەربازی نوێی دامەزراندووە و لە هەمان کاتدا پەلاماری تۆپخانەیی و ئاسمانییەکانی بۆ سەر پارێزگای دهۆک بە بیانووی سەرکوتکردنی پەکەکە توندتر کردووەتەوە
پەکەکە ڕایگەیاند کە پەلامارە قورسەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکەکانی ئەو گروپە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوامە و لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی سی پی تی ڕایگەیاند کە تورکیا لە ناوچەی بادینانی هەرێمی کوردستان بنکەیەکی سەربازی نوێی دامەزراندووە. سی پی تی ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیندرانی ئاگر بڕی یەک لایەنە لە لایەن پەکەکەوە لە ٣ مانگی ڕابردوودا و دواتر هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، پەلامارەکانی تورکیا زیادی کردوە و تەرکیزی سەرەکی ئەو پەلامارانەش لەسەر پارێزگای دهۆک بووە. لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 510 پەلاماری تۆپخانەیی و ئاسمانی لەلایەن سوپای تورکیاوە لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە.