-
غەریبئابادی : ئەمریکا لەباتی شەڕ، ڕێکارێکی دیکە بگرنە بەر
تهمووز 18, 2026 17:37جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا وتی : ئەولەوییەتی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگری شێلگیرانە لە وڵات و وەڵامدانەوەی توند بە دەسدرێژکارانە
-
عەلی ئابادی: هێرشکردنە سەر دامەزراوەی ئاوشیرینکەرەوەی جاسک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییە
تهمووز 18, 2026 16:51وەزیری وزەی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەی ئاوشیرینکەرەوەی بونجی لە ڕۆژئاوای شاری جاسک کە لە ئەنجامدا بووە هۆی پچڕانی ئاوی 20 گوند ئەو کارەی بە تاوانی جەنگی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامە مرۆییەکان ناوبرد.
-
درێژەی وەڵامی توندی سپا ؛ هێرش بۆسەر ئامانجە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوەیت بەحرەین و ئەردەن
تهمووز 18, 2026 16:15سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە دەستدرێژی ئەمریکا، ناوەند و بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە کوەیت، بەحرەین و ئوردن بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەنەتە ئامانج و ئەم ئۆپەراسیۆنانە تا ڕاوەستانی دەستدرێژییەکە بەردەوام دەبن.
-
وتەبێژی ئەرتەش : گەرووی هورمز تا قەبووڵکردنی تەکووزیی ئێرانی داخراوە دەمێنێ
تهمووز 16, 2026 18:15وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا ئەو سیستەمە یاساییە و میکانیزمە قبوڵ دەکات کە ئێران دەیەوێت بەڕێوەی ببات.
-
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی سەرچاوەی ئاژاوەن لە جیهاندا
تهمووز 16, 2026 18:02ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو لایەنانەی لە میحوەرەکەیاندان، سەرچاوەی ئاژاوەن کە هەڕەشە لە سەقامگیری جیهانی دەکەن
-
پشکی نەوتی ئەمەریکا بۆ نزمترین ئاست دابەزی
تهمووز 16, 2026 17:26بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئەمریکا ،پاشەکەوتی ستراتیژیی نەوتی حکومەتی ئەمریکا بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 43 ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە.
-
بێ ئومێدی دوژمنان بە هۆی ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش
تهمووز 16, 2026 17:15ڕێوڕەسمی پرسە وماڵێاوایی لە تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی لە تارانەوە بۆ مەشهەد ڕووداوێکی هەمیشەیی و بێ وێنە بوو و ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک لەم ڕێوڕەسمەدا پەیوەندی قووڵی نێوان خەڵک و ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامیی نیشان دا، و دوژمنانیشی نائومێد و هیوابڕاو کرد.
-
ئیدانەکردنی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر نەخۆشخانەی شێرپەنجەی منداڵانی ئەهواز
تهمووز 16, 2026 17:01وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامار بۆ سەر دەورووبەری ناوەندی دەرمانی شێرپەنجەی منداڵان لە ئەهواز کە بووە هۆی چۆڵکرانی ئەو نەخوشخانەیەی بەتوندی ئیدانە کرد.
-
هۆشداری ئێران بە کومیساریای مافی مرۆڤ سەبارەت بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا
تهمووز 16, 2026 16:36باڵیۆزی و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ لە نامەیەکدا بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ، داوای ئیدانەکردنی ڕوون و ئاشکرای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکانی ئێرانی کرد.
-
وەڵامی کوشندەی سپا و ئەرتەشی ئێران بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا
تهمووز 14, 2026 15:10سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوابەدوای شەڕاشۆیی و دەستدرێژییە بێبڕانەوەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەمان، دوو سوپەر تانکەری سەرپێچیکار، کە لەلایەن ئەمریکاوە فریو درابوون و بە کوژاندنەوەی سیستەمی کەشتیوانیی خۆیان و پشتگوێخستنی هوشدارە دووبارەبووەکانی ناوەندی کۆنترۆڵی ئاسایشی گەرووی هورموز، گەمیوانیی لەم ئاوەڕێیەیان خستە مەترسییەوە و بە ڕێگای مینڕێژکراودا تێپەڕین، تەقەیان لێکرا و پەکیان کەوت.