-
زەریف لە پەیامی ساڵی تازەی دا: ئاسۆی سەرکەوتن بە سەر دوو ڤایرۆسی کۆرۆناو بایکۆت ڕوونە
ئادار 19, 2021 18:12وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵی نوێ پێی داگرت: ئەمجارەش خۆڕاگری و دان بەخۆداگرتنی خەڵک و لەخۆبروویی تێکۆشەرانی بواری تەندروستی، ئاسۆی ڕوونی سەرکەوتن بە سەر دوو ڤایرۆسی کۆرۆناو بایکۆتمان بۆ بەدیاری دێنێ.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ڤایرۆسی چەتوونی «ترامپیسم» تەواو کۆشکی سپیی توش کردووە
ئادار 19, 2021 09:24ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، وتی: بەردەوامیی سیاسەتی بایکۆت و دۆستایەتی کردن لە گەڵ تیرۆریزم وادەر دەخات کە ڤایرۆسی چەتوونی «ترامپیسم» تەواو کۆشکی سپیی توش کردووە.
-
ڕۆحانی: ساڵی ١٤٠٠ ساڵی کۆنترۆڵی کۆرۆناو بایکۆتە
ئادار 17, 2021 23:32سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ساڵی ١٤٠٠ی کە دەرگانەی سەدەی تازەیە بە ساڵی کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆناو سەرکەوتنی لێبڕاوانەی گەلی ئێران بە سەر بایکۆتەکانی ملھوڕانەی ئەمریکایە.
-
زۆنووری : وڵاتانی ئەورووپی نابێ لە سیاسەتی زۆربێژانەو ملھوڕانەی ئەمریکا پەیڕەوی بکەن
ئادار 17, 2021 03:29سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، سیاسەتی بایکۆتکارانەی ئەمریکا دژی جەماوەری ئێرانی بە دوژمنکارانەو ملھوڕانە زانی و وتی: وڵاتانی ئەورووپی نابێ شوێنی سیاسەتی زۆربێژانەو ملھوڕانەی ئەمریکا بکەون.
-
تەخت ڕەوانچی: شوێنھاتەکانی بایکۆت، ھەروەک تیرۆریزم و تاوانی جەنگییە
ئادار 12, 2021 10:36نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: شوێنھاتە بەربڵاوو کاولکازرو درێژماوەکانی بایکۆتیش ھەر بە قەدەر تیرۆریزم دڕندانەو بە قەدەر تاوانی جەنگی و تاوانی دژی مرۆڤانە، سامناکە.
-
ڕاوێژی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا بۆ وەرگرتنی دووھەمین باری «ئێس _ چوارسەد»
ئادار 04, 2021 03:24تورکیا سەرباری وشداری دان و بایکۆتەکانی ئەمریکا لە سەر وتووێژەکانی لەگەڵ ڕووسیا بۆ وەرگرتنی دووھەمین باری سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی «ئێس_چوارسەد»و بەرھەمھێنانی ھاوبەشی بەردەوام دەبێت.
-
قاڵیباف: کڵۆمی بایکۆتەکان بە یەکگرتنی جەماوەر دەشکێت
شوبات 24, 2021 06:54سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پیشەسازیی ناڤۆکی بووەتە دەرفەتی مشت و مڕی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان، وتیشی:کڵۆمی بایکۆتەکان بە یەکگرتنی جەماوەری ئێران دەشکێت.
-
تەخت رەوانچی : بێ دڵنیابوون ھەر واژۆیەک بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ بایەخە
شوبات 20, 2021 09:42باڵیۆز و نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی و نەمانی بایکۆتەکان گوتی : بێ دڵنیابوون و تاقیکردنەوە راستیەکان ، ھەر واژۆیەک بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ بایەخە .
-
پێشوازیی مۆسکۆ لە وازھێنانی ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنی بایکۆتی نێونەتەوەیی بەسەر ئێراندا
شوبات 19, 2021 18:17وتەبێژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وازھێنانی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بایکۆتە نێونەتەوەییەکانی دژی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشت، پێشوازیی کرد.
-
ڕۆحانی: لە بەرنامەی بەرگریکارانەی ئێراندا ھیچ جێگایەک بۆ چەکی کۆکوژو ناڤۆکی بوونی نییە
شوبات 17, 2021 11:14سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە بەرنامەی بەرگریکارانەی ئێراندا ھیچ جێگایەک بۆ چەکی کۆکوژو لەوانە ناڤۆکی بوونی نییە و ناشبێت، وتی: ئەمە بڕیاری لێبڕاوانەی نیزامەو ئێران نایەوێت خاوەن و ھەڵگری چەکی ناڤۆکی بێت.