-
چوارچێوی هەماهەنگیی عێراق: هێزەکانی تورکیا خێرا خاکی عێراق بەجێبێڵن
May 15, 2025 12:47سەرکردەیێکی سەر بە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعییەکان ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکەی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە شەڕ چەکداریی، دەبێت تورکیاش هێزەکانی لە خاکی عێراق بەرێتە دەرەوە.
-
ڕای حکوومەتی هەرێم لەسەر پرۆسەی ئاشتی و هەڵوەشانەوەی پەکەکە
May 15, 2025 04:57پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی ڕای حکوومەتی هەرێم لەسەر پرۆسەی ئاشتی و هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەکات.
-
ئەحمەد تورک : ئەگەر حکومەت خوازیاری ئاشتی ڕاستەقینەیه دەبێ وەڵامدەری داواکارییەکانی خەڵک بن
May 14, 2025 15:34ئەحمەد تورک ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی و سیاسەتوانی کورد وێڕای ئاماژە بە بڕیارەکانی دوازدەهەمین کونگرەی پەکەکە و ڕوڵی ئوجاڵان بۆ بەرەو پێشبردنی ڕەوتی ئاشتی جەختی کرد ئێستاکە نورەی حکومەتە کە بە هەنگاوی دیاریکراو و ڕاستبێژانە وەڵامی داواکاری مێژوویی خەڵکی کورد و کومەڵگا بداتەوە
-
لەدوای بڕیاری چەکدانانی قەندیل، تورکیا هەنگاوی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە نەناوە
May 14, 2025 04:40مەسعوود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای "ستاندەر" لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەدوای بڕیاری چەکدانانی قەندیل، تورکیا هەنگاوی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە نەناوە.
-
پێشوازیی ئێران لە ڕاگەیەندرانی هەڵوەشانەوەی پەکەکە
May 13, 2025 15:00کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازیی کرد لە ڕاگەیەندرانی هەڵوەشانەوەی پەکەکە.
-
نوێترین پەیامی ئۆجەلان لەبارەی کۆنگرەی ١٢ حزبەکەیەوە
May 13, 2025 14:50دوای کۆتاییهاتنی کۆنگرەی ١٢ی پهکهکه و هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی ئەم گرووپە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
-
کاردانەوەی ئەردوغان بە هەڵوەشانەوەی پەکەکە
May 13, 2025 14:35سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوە بە ڕاگەیەندرانی هەڵوەشانەوەی گرووپی پەکەکە، ئەم کردەوەی بە هەنگاوێکی گرینگ هێنایە ئەژمار لە ئاراستەی بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیادا.
-
هەڵوەشانەوەی پەکەکە
May 13, 2025 06:36پەکەکە دوای دوازدەهەمین کۆنگرەی خۆی کەلە پێنجەم هەتا حەوتەمی مانگی مای لە دوو شوێن لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چووبوو لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند فەرمانبەریەتیە مێژووییەکەی کۆتایی پێهاتووە کەوایە هەڵوەشانی خۆی ودانانی چەک وڕاگرتنی تێکەڵچوونە چەکداریەکان لەگەڵ تورکیا ڕادەگەینێت.
-
سکرتێری گشتیی عەسایبی ئەهلی حەقی عێراق : تورکیا ئیتر هیچ بیانوویەکی بۆ داگیرکاری لە عێراق دا نیە
May 12, 2025 13:42سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کاردانەوە بە ڕاگەیاندنی هەڵوەشانەوەی پە.کە.کە ڕایگەیاند تورکیا ئیتر هیچ بیانویەکی بۆ داگیرکاری لە عێراق و بنپێکردنی دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی وسەروەری خاکی ئەم وڵاتە نیە.
-
پەکەکە هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاند / پرسیارەکان لە بارەی لقەکانی سەربە پەکەکە
May 12, 2025 12:32پارتی کریکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە یەمڕۆ هەڵوەشانەوەی خۆی ڕاگەیاند وکۆتایی دا بە چالاکی چەکدارانەی خۆی.