-
گەشتە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سوریا بەردەوامن
ئهیلوول 17, 2026 13:45سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە گرووپێک لە سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەگەلێکی پارێزگای دەرعای سووریا گەشتیان لێداوە.
-
ئەگەر لەگەڵ دیمەشق دانوستانمان نەکردایە، کورد کۆمەڵکوژ دەکرا
ئهیلوول 09, 2026 19:12"ئیلهام ئەحمەد"، کەسایەتییەکی سیاسی کوردی سوریا، جەختی کردەوە کە ئەگەر لەگەڵ دیمەشق دانوستانیان نەکردایە، ئەوا ئەگەری کۆمەڵکوژی لە دژی کورد هەبوو و بڕیاری دوورخستنەوەی بەتەواوی لە ناوچەکە لە بەرنامەی کاری حکومەتدا بووە.
-
هێرشی تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری سوریا
ئهیلوول 08, 2026 18:54سەرچاوە سوورییەکان باسی دەستپێبوونەوەی دەستدرێژییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریایان کردووە.
-
پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر پارێزگای قونەیتەرەی سووریا
ئهیلوول 05, 2026 17:35چەکدارانی زایۆنی جارێکی دیکە بە دەسدرێژییکردنەسەر خاکی سووریا، گردووپەڕی باشووری پارێزگای قونەیتەرەیان دایەبەر پەلامار.
-
تورکیا ناوی مەزڵووم عەبدیی لە لیستی تیرۆر سڕییەوە
ئهیلوول 04, 2026 18:51وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ناوی مەزڵووم عەبدی، یەک لە بەرپرسانی کوردی سوریای لە لیستی تیرۆریستە داواکراوەکاندا لابرد، ئەم بڕیارە پاش دەستنیشانکرانی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سوریا دراوە.
-
ئەرکی نوێی سوپای تورکیا لە سوریا پاش هەڵوەشانەوەی هێزە کوردییەکان
ئاب 29, 2026 17:27دیپلۆماتکارێکی پێشووی تورکیا پێیوایە هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەرچەندە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازبوونی چالاکی و جموجۆڵی سەربازی ئانکارا لە سوریا، بەڵام بەو حاڵەشەوە نەک هەر ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی تورکیا کەم نەکردووەتەوە؛ بەڵکو ڕەنگە ئەرکەکەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە کوردییەکانەوە بگۆڕێت بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی کاتیی جۆلانی.
-
ئیدیعای پێشنیاری پۆستی فەرمیی بە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە داڕشتی حکومەتی سووریادا
ئاب 26, 2026 18:07چەند سەرچاوەیەک لە سووریا ئیدیعایان کرد، لەکاتی دانوستانی شاندی نوێنەرانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی کاتیی سووریا لە دیمەشق، پێشنیارکراوە، مەزڵووم عەبدی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریاو ئیلهام ئەحمەد وەک ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە چالاکی بکەن.
-
حەماس، پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر فڕۆکەخانەی سووریای شەرمەزار کرد
ئاب 18, 2026 19:11بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس)، هێرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر فڕگەی "ئەبوو زهور" لە گردووپەڕی ئیدلەبی سووریای بەتوندی ئیدانە کرد.
-
وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی سوریا؛ بەیاننامەی فەرمیی هەڵوەشانەوەی هەسەدە بەزوویی بڵاو دەبێتەوە
ئاب 18, 2026 12:10"ئەحمەد هیلالی" وتەبێژی سەرۆکایەتی سووریا و جێگری پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە پرۆسەی جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کاتیی سووریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە قۆناخەکانی کۆتایی نزیک بووەتەوەو پاش بەرەپێش چوونی دانوستانەکان و هەنگاوە کارگێرییەکان، بڕیارە لەداهاتوویەکی نزیکدا هەڵوێستی فەرمیی لەبارەی کۆتایی داڕشتی سەربەخۆی هەسەدە ڕابگەیێندرێ.
-
کاردانەوەی ئێران بە قسە بێبنەماکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سوریا
ئاب 13, 2026 16:39وەزارەتی دەرەوەی ئێران، قسە بێبنەماکانی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی شەرمەزار کرد کە بانگەشەی کردبوو بەرزاییەکانی جەولان هەر هەمیشە هی ئەم ڕژێمە بووە و وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوونی نییە و نابێ.