-
دووپاتکرانەوەی بانگەشەی سیاسیی گرۆسی سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران
شوبات 21, 2024 11:00بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە دووپات کردنەوەی بانگەشەی سیاسیی سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران وتی کە بەنیازە بۆ کۆتایی هێنان بە پرسە پادمانییەکان، مانگی داهاتووی زانینی (مارس) سەردانی ئێران بکات.
-
خۆپیشاندان لە کەنەدا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین
شوبات 21, 2024 10:00هەزاران کەس لە شاری کەلگەریی کەنەدا ڕژانە سەر شەقامەکان و ژینۆسایدی ئیسراییل لە غەززەیان شەرمەزار کرد.
-
پەلاماری سەربازان و شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
شوبات 21, 2024 09:40بە تێپەڕینی زیاتر لە سەد و سی و حەوت ڕۆژ بەسەر دەسپێبوونی ژینۆسایدی ئەمریکایی ئیسراییلی لە کەرتی غەززە ، پەلاماری تۆپخانەیی و ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەشە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە ئێستایش بەردەوامە.
-
ئوسامە حەمدان: دوژمن نەیتوانی بگاتە هیچکام لە ئامانجەکانی لە شەڕی غەززەدا
شوبات 21, 2024 08:40یەک لە ڕێبەرانی باڵای حەماس وتی: کێشەی دوژمنی زایۆنی لەگەڵ گەڵاڵەپێشنیاردراوەکان ئەوەیە پێی وایە هەرچەندە ئەو شەڕە درێژخایەنتر بێ، خۆڕاگری لە هەڵوێستی خۆی پاشگەز دەبێتەوە.
-
ئەلحوسی ڕوو لە وڵاتانی ئەورووپایی: دەست بۆ ئاگر مەبەن
شوبات 21, 2024 08:00ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن سەرلەبەیانی سێشەممە لە کاردانەوە بە دەسپێبوونی فەرمانبەرێتیی دەریایی یەکێتیی ئەورووپا لە دەریای سوور ڕوو لەم وڵاتانە وتی لە دەست بۆ ئاگر مەبەن.
-
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی کۆبوویەوەو بەڵێنێکی پێدان
شوبات 20, 2024 14:15قوباد تاڵەبانی دوای چەندين مانگ خۆپیشاندان لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی كۆبوویەوەو رایگەیاند: بڕیاری حكومەتی هەرێمم بۆ دووپاتكردنەوە كە بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەكرێتەوەو وانەبێژەكانیش بكرێنە گرێبەستی رەسمی.
-
قاقڕکرانی چیاکانی عەفرین لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە
شوبات 20, 2024 14:00میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بەردەوام خەریکی تیابردنی ژینگە و بڕینی هەموو چەشنە داری چیا و کوێستانەکانی عەفرینن و چیاکانی ئەم ناوچەیان تەواو ڕەشووڕووت و بێ دار و درەخت کردووە.
-
یهكێتى وهڵامى توركیا دهداتهوه: "داواى شتێك دهكهن لاى ئێمه نییه"
شوبات 20, 2024 13:30وتەبێژی یهكێتى نیشتمانى كوردستانی عێراق وهڵامى توركیا دهداتهوهو ڕایدهگهیهنێت، "ئێمە نامانەوێت هەڕەشە بین بۆ سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێ، بەڵام توركیا داوای شتێك دەكات، كە لەلای ئێمە بوونی نییە".
-
جەهادی ئیسلامی: دوژمن بە سنووردارکردنی مزگەوتی ئەقسا لەدووی بەجولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسایە
شوبات 20, 2024 13:00بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە کاردانەوە بە سنووردارکرانی هاتنی نوێژخوێنان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان رایگەیاند کە دوژمن بە سنووردارکردنی مزگەوتی ئەقسا بەشێک لە پلانەکەی خۆی سەبارەت بە بەجولەکەکردنی فەلەستینی داگیرکراو و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان پێ و شوێن دەگرێ.
-
دەسپێبوونی کۆبوونەوەکانی دیوانی نێودەوڵەتیی داد سەبارەت بە داگیرکاری؛ ڕژێمی ئیسراییل ٢٨بڕیارنامەی بنپێ کردووە
شوبات 20, 2024 12:30کۆبوونەوەی ئاشکرای دیوانی نێودەوڵەتی داد سەبارەت بە سیاسەت و کردەوەی داگیرکەرانەی ڕژێمی ئیسراییل لە فەلەستین لەوان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو ئەمڕۆ لە لاهە دەست پێبوو.