-
"سەرایا قودس" ناوندی کۆبوونەوەی داگیرکەرانی زایۆنیستی کردە ئامانج
شوبات 09, 2024 14:30گوردانەکانی قودسی لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە ناوندی کۆبوونەوەی داگیرکەرانی زایۆنیستی لە غەزە بەمووشەکی ڕێنوینکار کردۆتە ئامانج.
-
برینداربوونی سێ چەکداری زایۆنیست لەئاکامی هەڵمەتی حیزبوڵڵا بۆسەر بنکەیەکی ئەو ڕژیمە
شوبات 09, 2024 14:00سەرچاوە هەواڵدەریەکانی سەربە ڕژیمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان هەڵیکوتاوەتە سەر بنکەیەکی فەرماندەرایەتی تیپی حەوسەدو شەستو نۆی لەشکری نەوەدو یەکی ئەو ڕژیمە لە دەڤەری جەلیلی کیریات شیمۆنەو ئەفسەرێک و دوو چەکداری ئەو ڕژیمەی بریندار کردوە.
-
شەرمەزارکرانی پەلامارە خۆفڕیەکەی ئەمریکا بۆسەر بەغدا
شوبات 09, 2024 13:30لەدوای پەلامارە خۆفڕیەکەی داگیرکەرانی ئەمریکی بۆسەر ئۆتۆمبیلێک لە ڕۆژهەڵاتی بەغداو شەهیدبوونی سەرنشینەکانی، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی و بێزاری لە ئەمریکا لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە سەری هەڵداوەو بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی عێراق خوازیاری وەدەرنانی داگیرکەران بن لە وڵاتەکەیان.
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: جیهان خەریکە دەچێتە نێو قۆناغی ئانارشیزم و بێ سەرەو بەرەیەوە
شوبات 09, 2024 12:30سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وریایی دا کە جیهان خەریکە دەچێتە نێو قۆناغی ئانارشیزم و بێ سەرەو بەرەیەوە.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: شۆڕشی ئیسلامی بەرهەمی وڵامدانەوە بە بانگهێشتی بیعسەتە
شوبات 09, 2024 11:30حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، شۆڕشی ئیسلامی بە بەرهەمی وڵامدانەوە بە بانگهێشتی بیعسەت زانی.
-
یەحیا رهسووڵ: هێرشهکانی ئهمریکا هەڕەشە لە ئاشتی و سهقامگیری دهکهن
شوبات 09, 2024 11:00وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەبارەت بە پەلامارەکهی شهوی رابردووی ئهمریکا له بهغدا، رایگهیاند: پەلامارەکانی ئهمریکا هەڕەشە لە ئاشتی و سهقامگیری ناوچەکە دهکهن.
-
ئەنساروڵڵای یەمەن: هەرکات سینوار لە غەزە ڕابگەیەنێ، ئێمە هەڵمەتەکانمان ڕادەگرین
شوبات 09, 2024 10:30ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕوو لە ئەمریکاو ئینگلیز ڕایگەیاند کە بڕیاری ڕاگرتنی هەڵمەتەکانمان لە غەزەیەو هەرکات یەحیا سینواری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەو کەرتە پێ مان ڕابگەیەنێ ئەوکات هەڵمەتەکانمان ڕادەگرین.
-
ئانڕوا: سەدی هەشتاو چواری دەرمانگەو نەخۆشخانەکانی غەزە زیانیان وێ کەوتوە
شوبات 09, 2024 09:30ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرتەوازە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا ڕایگەیاند، سەدی هەشتاو چواری دامەزراوەو دەرمانگەو نەخۆشخانەکانی غەزە لەئاکامی پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی زیانیان وێ کەوتوە.
-
قەیس خەزعەلی: بەردەوامی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق پێشیلی سەروەری خاکی ئەو وڵاتەن
شوبات 09, 2024 09:00شێخ قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق شەوی ڕابردوو دژکردەوەی نیشان دا بە پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەمریکا لە بەغداو ڕایگەیاند کە بەردەوامی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق پێشیلی سەروەری خاکی ئەو وڵاتەیە.
-
١٢٥"ەمین ڕۆژی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین لەلایەن زایۆنیستەکانەوە هەروا بەردەوامە
شوبات 09, 2024 08:50١٢٥"ەمین ڕۆژی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین لەلایەن زایۆنیست و ئەمریکیەکانەوە هەروا بەردەوامەو فڕۆکەو تۆپخانەی زایۆنیستەکان بەبێ وچان شوێنە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە دەکەنە ئامانج.