-
پزشکیان: بەرگەگرتنی ئابووری بە بێ ئاسایش، بەردەوام نابێ
ئهیلوول 13, 2026 17:54سەرۆک کۆماری ئێران بە پێداگری لەسەر پێویستی پێکهاتنی جیهانێکی هاوسەنگتر و گشتگیرتر وتیشی: ئەمڕۆ بریکس تەنیا چوارچێوەیەکی هاوکاری لە نێوان چەند وڵاتێکی ئابووری تازەپێگەیشتوو نییە، بەڵکو نیشانەی پەرەسەندنی خواستێکی ڕوولەپەرە لەسەر جیهانێکە کە تێیدا هیچ ناوەندێکی دەسەڵات مافی دیاریکردنی چارەنووسی ئەوانی دیکەی نەبێ.
-
پشتیوانی دەربڕینی ڕووسیا بۆ گەلی ئێران
ئهیلوول 01, 2026 18:58سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە بیشکێکی پایتەختی قرقیزستان ، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و وتووێژی کرد.
-
پەسەند و واژۆکرانی کۆمەڵە بەڵگەی هاوکاری لە کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای
ئهیلوول 01, 2026 18:04لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە قیرقیزستان، کۆمەڵێک بەڵگەنامە و بڕیار بە ئامادەبوون و بەشداریی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە لە نێویاندا دوکتۆر مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کەوتنە بەر لێکدانەوە، پەسەنکران و لە ئاکامدا واژۆ کران.
-
کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری «شانگهای پلاس»
ئهیلوول 01, 2026 16:12کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندام، چاودێر و هاوبەشانی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای «شانگهای پلاس»، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بە بەشداری د. مەسعود پزیشکیان و سەرانی وڵاتانی ئەندام و چاودێر، لە شاری بیشکەکی پێتەختی قرقیزستان بەڕێوەچوو.
-
سەرۆک کۆماری ئێران: زۆرداریی و ملهوڕیی ئەمریکا، ڕێگاچارە نییە
ئاب 25, 2026 17:45سەرۆک کۆماری ئێران و فەرماندەی سوپای پاکستان جەختیان کردەوە لە؛ پێویستیی گۆڕانی شێواز و سیاسەتی ئەمریکا لەهەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێبەندبوون بە ئیلزاماتی مافەوانیی لێک گەیشتننامەی ئیسلامئاباد و رۆڵی سەرەکیی لێک نزیکبوونەوەی ئیسلامی لەپووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی رژیمی زایۆنیستی.
-
پزشکیان: حیساباتی دوژمن لەسەر بنەمای ژیریی دەسکرد، بێ ئاکام مایەوە
ئاب 10, 2026 18:10سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: حیساباتی دوژمن بۆ ناهێمن کردنی کەشی ناوخۆی ئێران، سەرباری کەڵک وەرگرتن لە ژیریی دەسکرد، تۆڕی سیخوڕیی، بێ ئاکام ماو خەڵک بەئامادەبوون و خۆڕاگرییان، پێشیان بەهاتنەدی ئەو ئامانجانە گرت.
-
دیدار و وتووێژی سەرۆک کۆمار لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕش
ئاب 09, 2026 19:15هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی سێهەمین ساڵی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆمار لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕش دیدار و وتووێژی کرد.
-
وتووێژی پزشکیان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پەرەپێدانی پێوەندییەکان
تهمووز 24, 2026 08:55سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراق بە پێداگری لەسەر پێوەندییە قووڵە مێژوویی، کلتووری، ئایینی و ئەتنییەکانی نێوان دوو وڵات، پێیشیانداگرت لە سەر پێویستی پاراستن و بەهێزتر کردنی ئەم سامانە پڕبایەخە وەک پشتیوانێک بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی ستراتژیک.
-
سەرۆک کۆمار، تارانی بەرەو نەجەفی پیرۆز بە جێهێشت
تهمووز 07, 2026 20:38سەررۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران تارانی بەرەو نەجەفی پیرۆز بە جێ هێشت.
-
مەراسیمی دەرچوونی ئەفسەرانی پۆلیس بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار
شوبات 17, 2026 07:09ڕێوڕەسمی دەرچوونی ئەفسەرانی پۆلیس سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (17ی شوباتی 2026) بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەسعوود پزشکیان لە زانکۆی پۆلیس بەڕێوە چوو.