ئاب 10, 2018 19:41 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی بە لانەکردنەوەی رژێمی ئالی خەلیفە لە رەوشی دەرمانیی بەندکراوان لە بەحرێن

ژمارێک لە بەحرێنیەکان بە سازدانی خۆپێشاندان ، لە دژی لانەکردنەوەی رژێمی ئالی خەلیفە ، ناڕەزایەتیان نیشان دا بە رەوشی دەرمانیی و پزیشکیی بەندکراوانی سیاسی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا  ، خۆپێشاندەران  بە لەدەستدابوونی نووسراوەگەلێک ، خوازیاری ئازادکرانی هەرچی خێراتری بەندکراوانی سیاسی بوون .

خۆپێشاندەران هەروەها بۆ داکۆکی لە شێخ عیسا قاسم ، زانای ئایینی باڵای بەحرێنی دروشمیان بەرز کردەوە .

رژێمی ئالی خەلیفە لە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەرەوە ، شێخ عیسا قاسم ، زانای ئایینی بەحرێنییی بە تاوانی پڕوپوچ لە مافی هاوڵاتی بوون بێوەری کردووە و ناوچەی دوراز شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەوی گەمارۆ داوە .

راپۆر دەڵێن هێزەکانی ئالی خەلیفە ئەمڕۆ هەینیش  بۆ سەدو هەشتەمین حەوتەی بە دوای یەکدا درێژەیان داوە بە گەمارۆدانی ناوچەی دوراز و ماڵی شێخ عیسا قاسم و رێگایان گرتووە لە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی شیعەکانی بەحرێن .

بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەی زایینییەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری چاکسازیی سیاسی ،ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردن و هاتنە سەردەستەڵاتی دەوڵەتێکی هەڵبژاردەن لە وڵاتەکەیاندا، کەچی ڕژێمی ئالی خەلیفە بەردەوام بە سەرکوتکردن و داپڵۆساندن وەڵامی ناڕەزایەتییەکان دەداتەوە.

ڕژێمی بەحرەین لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا پتر لە یانزە هەزار شارومەندی ئەم وڵاتەی بە تۆمەت و بوختانگەلی بێ ناوەڕۆک ڕاپێچ کردووە. بەحرەین لەو وڵاتانەیە کە لەچاو حەشیمەتەکەی زیاترین ژمارەی زیندانی کراوی هەیە. بە قسەی ڕێکخراوە مافەوانییە خۆجێییەکانی ئەم وڵاتە، لانیکەم سێ هەزار شارومەندی بەحرەینی لە بەر هۆکاری سیاسی لە بەندیخانەدا بەسەر دەبەن.

 

سەرپەیڤ