ئاب 03, 2020 08:27 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی چەندین ناوچەی باشوری کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.

 

تا ئێستا  لەبارەی ئاستی خەسار و زیانی شیمانەیی ئەو پەلامارە هیچ زانیاریەک بڵاو نەکراوەتەوە.

سوپای رژیمی زایۆنی ئیدیعای کرد، ئەو پەلامارە لە کاردانەوە بە تێگیرانی چەند ڕۆکێت لە کەرتی غەززەوە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، ئەنجامی گرتووە.

فڕۆکە جەنگیەکان، کۆپتەرو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و تۆپخانەی رژیمی زایۆنی لە چەند مانگی ڕابردوودا ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەیان کردۆتە ئامانج.

رژیمی زایۆنی لە دیسەمبەری٢٠١٧ـەوە خولی نوێی پەلامارە ئاسمانییەکان بۆسەر کەرتی غەززەی خستووەتە نێو بەرنامەی کاری خۆیەوە.

ئەو پەلامارانە هەردەم بەبیانووی پڕووپووچ ئەنجام دەگرێ.

سەرپەیڤ