تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 18:26 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی سوپای سووریا لە شاری ئەلمەیادین

هێزەکانی سوپای سووریا ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆیان لەدژ بنکەو مۆڵگەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەمیحوەری گردووپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلمەیادین تاوپێدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) ؛ هێزەکانی سوپای سووریا توانیان کۆنترۆڵی ئاوایی تەییبە بگرنەدەست و لە گەڕەکەکانی شاری ئەلمەیادین لەمیحوەری ڕۆژاوایی و بەتایبەتی لە گەڕەکی "البلعوم" وناوچەی "صعنتی و المداجن"پێشڕەوی بکەن وژمارێک تیرۆریستی داعشی بکوژن و چەکئامێرەکانیان لەناوببەن.

سوپای سووریا هەروەها پێگەو چەکئامێرەکانی داعشی لەدوو شاری موحسن و ئەلمەیادین و گوندەکانی "قرص، الجنینة، الحسینیة، حطلة، سعلو، ذیبان" و گوندەکانی دیکەی ناوچەی لەناوبرد.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی سووریاش پەلاماری قورسیان بۆسەر مۆڵگەکانی داعش لە گردووپەڕی رۆژاوای دەمشق ئەنجام دا.

هێزە ئاسمانییەکانی سووریا لە نوێترین پەلامارەکانیان مۆڵگەو پێگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لەناوچەکانی "مغر المیر، الضهر الاسود" هەڵکەوتوو لە دەورووبەری مەزرای بەیت جن لەگردووپەڕی رۆژاوایی دەمشق کە لەتەنیشت بەرزاییە داگیرکراوەکانی جەولان هەڵکەوتووە، کردە ئامانج.

هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها جبەخانەیەکی داعشیان لەناوچەی رەبیعە لەگردووپەڕی رۆژهەڵاتی حۆمس دۆزییەوە کە١٠٠جۆر ماددەی بەرایی شیمیایی لەگەڵ چەکئامێرە هاوپێوەندەکانی تێدابوو.