ئادار 17, 2018 13:27 Asia/Tehran
  • ترسی زایۆنییەکان لە شکست هێنانی تیرۆریستان لە سووریا

پاش سەرکەوتنی سوپای سووریا لە کۆنترۆڵ کردنەوەی سەتا حەفتای غوتەی رۆژهەڵاتی لە چنگ داگیرکەرانی تیرۆریست، رۆژنامەی جێروزالێم پۆست، شکست هێنانی گرووپە چەکدارەکانی بەهەڕەشەیەک لەدژ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ڕاگەیاند.

غوتەی ڕۆژهەڵاتی ناوچەیەکی ستراتژیک لەنزیک دەمشقی پایتەختی سووریایە کە لەچنگ گرووپە ڕەشەکوژەکان دایە. گرووپە تیرۆریستییەکانی جێگیر لەو ناوچەیە، تێپەڕگە هێمنە مرۆییەکان کە بۆ چوونەدەری کەسانی سیڤیلی سووری لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دروست کراون، بەهاوەن دەپێکن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی"رسا"؛ رۆژنامەی جێروزالێم پۆست لەڕاپۆرێکدا شکست هێنانی گرووپە چەکدارەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی بەمانای بەردەوامیی دەسەڵاتدارانەی حکومەتی سووریا و دەستەبەرکرانی ئامادەبوونی درێژخایەنی ڕووسیا لەسووریاو هەروەها شکستی واشنگتۆن لەهەمبەر مۆسکۆ لەو وڵاتە زانی و نووسی: ئەو ناوچەیە وەک دواپێگەی گرووپە چەکدارەکان لە نزیک دەمشقی پایتەختی سووریا پاش چوونەدەری نەیاران دەبێت بە هەڕەشەیەکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل.

ئەو رۆژنامە ئیسرائیلییە هەروەها بەئاماژە بەوەی کە پاکتاوکرانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی، گرووپە چەکدارەکان لە باشووری سووریا دەخاتە ژێر گوشار، نووسی: ئەوبابەتە، دزەی ئینگلیز و ئەمریکا لەباشووری سووریاو هەروەها پێگەی ئەلتنف کە لەژێر کۆنترۆڵی هاوپەیمانی ئەمریکایی دایە، دەخاتە مەترسی.

لە ڕاپۆری ڕۆژنامەیه جێروزالێم پۆستدا بەدانپێدانان بە داکۆکیی ئەمریکاو ئینگلیز لە گرووپە چەکدارەکانی ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا لە باشووری ئەو وڵاتە، داوا لە ئەمریکاو ئیسرائیل دەکا خێرا هەنگاوبنێن بۆ پێش گرتن بە بەهێزبوونی خۆڕاگری و هەژمۆنی ڕووسیا لە سووریادا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ژمارێکی زۆری گرووپە چەکدارەکان بریتی لە، جەیشولئیسلام، فەلیق ئەلڕەحمان و ئەحراروشام لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ئامادەن.

هاوکات ، ئەلا مونیر ئیبراهیم پارێزگاری ریفی دەمشق ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای دەربڕینی گەشبینی لەمەڕ درێژەی ئۆپراسیۆنی سوپا بۆ سەندنەوەو کۆنترۆڵکردنەوەی بەتەواوەتی ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی وتی: کەسانی چەکدار هیچ ڕێگایەکیان جگە لە ڕادەست کردنی چەک و دەسپێکردنەوەی دووبارەی چالاکی دەم و دەزگە حکومەتییەکان نییە.

یەکەکانی سوپای سووریا لە پانزە رۆژ لەمەوبەرەوە توانیویانە بەهێرش کردنەسەر مۆڵگەو پێگەی تیرۆریستان ، شارۆچکەو ناوچەگەلێکی زۆر لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەچنگ تیرۆریستان ڕزگاربکەن و پێشڕەویی هێزەکانی سوپای سووریا لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ